هەفتەی تەندروستی لە چاکسازییەکان ئەنجام دەدرێت

شەیری بکە لە:
هەفتەی تەندروستی لە چاکسازییەکان ئەنجام دەدرێت

زیندانێکی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

هەفتەی تەندروستی لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، ئەو هەڵمەتە تایبەتە بە پشکنین و چارەسەرکردنی ڕاگیراوان و سزاداراون و دابین کردنی ئامێر و پێداویستیی پزیشکی، هەڵمەتەکەش لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی ژنان و منداڵانی هەولێر دەستپێدەکات.

وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان شەش بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی هەن، لە هەر یەکێک لەو بەڕێوەبەرایەتییانە بنکەیەکی تەندروستی 24 کاتژمێری هەیە کە تایبەتە بە چاودێریکردنی تەندروستی ڕاگیراوان و سزاداراون.

لێدوانی فەرمی:  ئیحسان عەبدولڕەحمان بابان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازیی کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت: هەموو ئەو کەسانەی لەناو چاکسازییەکانن پشکنین و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت.

- هەڵمەتەکە بە چاودێری خاچی سوری نێودەوڵەتی، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر و بە بەشداری سەندیکاکانی پزیشکی و ژمارەیەک کۆمپانیا ئەنجام دەدرێت.

- بڕێکی زۆری دەرمان و ئامێری پزیشکی بۆ چاکسازییەکان دابین دەکرێت.

زانیاریی زیاتر: بە وتەی ئیحسان عەبدولڕەحمان ئەم هەڵمەتە یەکشەممەی داهاتوو 24-8-2025، لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی ژنان و منداڵانی هەولێر ئەنجام دەدرێت و دواتریش لە چاکسازییەکانی دیکە دەکرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ