ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق: لێخۆشبوون بۆ تاوانبارانی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان نییە
- عێراق
- 20 ئاب

دیمەنێک لە کۆنگرەی یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی ئیزدییەکان. وێنە؛ ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، ئەوەی بەرامبەر ئێزدییەکان کراوە برینێکی بەئازارە لە دڵی نیشتیمان، دڵنیاییش بەو پێکهاتەیەی وڵات دەدەن کە لێخۆشبوون بۆ تاوانبارانی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان نییە و لە هەرکوێ بن سزادەدرێن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ ناوەندی دادوەری عێراق بۆ هەماهەنگی نێودەوڵەتی و زانکۆی ئەمریکی لە بەغدا، کۆنگرەی یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانیان بەڕێوەبرد و تێیدا بەرپرسانی حکومەتی عێراق، بەشێک لە نوێنەرایەتی دیپلۆماسی وڵاتان و توێژەرانی ناوخۆ و دەرەوە بەشداربوون، لە کۆنگرەکەدا ڕێکارەکان بۆ زیندووهێشتنەوەی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لەلایەن داعش و بەدیهێنانی دادپەروەریی بۆ قوربانییەکان تاوتوێکران.
لێدوانی فەرمی: فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە کۆنگرەی یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بەشداریکرد و لە وتارێکدا ئەوەی خستەڕوو، ئەوەی بەرامبەر ئێزدییەکان کرا دەستدرێژیکردنەسەر بەها مرۆییە هاوبەشەکان بوو، دامەزراوەی دادوەرییش پابەندبوونی خۆی بە بەدیهێنانی دادپەروەریی و لێپرسینەوە لە هەموو ئەوانە دووپاتدەکاتەوە کە دەستیان بە خوێنی خەڵکی بێتاوان سووربووە.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی فایەق زێدان، ناوەندی دادوەری عێراق بۆ هەماهەنگی نێودەوڵەتی لەکارەکانی بەردەوامە بۆ ئەرشیفکردن و پاراستنی بەڵگەکانی پەیوەست بەم تاوانە، لەگەڵ وەرگرتنی وتە لە ڕزگاربووان و قوربانیانی ئێزدی، ئامانجیش لەم هەوڵە تەنیا بەسزاگەیاندنی تاوانباران نییە، بەڵکو پاراستنی مافی نەوەکانی داهاتوو و گەرەنتی مانەوەی ئەم تاوانەیە لە بیرەوەری دادپەروەریدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






