
دیمەنی باڵەخانەی دادگای فیدراڵیی عێراق
ئاڤا نیوز
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەمواری یاسای پاسپۆرتی دا کە پەیوەست بوو بە پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە بەشێک لە بەرپرسانی حکومەت لەوانە ئەندامانی پەرلەمان و خێزان ومنداڵەکانیان تا هەتایە.
چیرۆکی سەرەکی: دوو سکاڵا لە دادگای فیدراڵی عێراق دژی هەمواری یەکەمی یاسای پاسپۆرت ژمارە 32ـی ساڵی 2015 کە ئەمساڵ هەموارکراوە تۆمارکراون، یەکەمیان لەلایەن وەزیری دەرەوە، دووەمیان لەلایەن وەزیری ناوخۆوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگاکە بە سەرۆکایەتی دادوەر مونزیر ئیبراهیم و بە ئامادەبوونی تەواوی ئەندامان لەمبارەیەوە دانیشتن و بڕياری لەبارەیەوە درا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێک، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بە یەكخستنی ئەو دوو داوایە و بەیەكەوە سەیریان بكات و بڕیاری نادەستوری بوونی دا، بەو پێیەی ناكۆكە لەگەڵ بڕگەكانی ماددەكانی 14، 16، 47 و 80ـی دەستووری عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 2025-01-13، پەرلەمانی عێراق هەمواری یەکەمی بۆ یاسای پاسپۆرت کرد بە مەبەستی ڕێکخستنی پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بۆ بەرپرسانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، یاسادانان و دادوەری و پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بۆ ئەندامانی پەرلەمان و خێزان و منداڵەکانیان تا هەتایە، بەڵام دەبێت مناڵەکانیان تەمەنیان لە هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت.
ئەمەش بزانە: لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان لە ساڵی 2023 ئاشکرای کردووە 32 هەزار پاسپۆرتی دیپلۆماسی دەرچووە کە 10 هەزاریان بۆ ئەو کەسانەن کە نە ئەندامی کەرتی دیپلۆماسی بوون و نە فەرمانبەری وەزارەتی دەرەوە بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






