
دیمەنی واژۆکردنی ڕێکەوتنەکەی نێوان بەریتانیا و عێراق
ئاڤا نیوز
حکومەتی بەریتانیا جەخت لە لەناوبردنی مۆدێلی بازرگانی قاچاخچییەکانی مرۆڤ دەکات و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەش ڕایگەیاند، لە ڕێگەی هەنگاوی هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانەکانیانەوە کار بۆ ئەم مەبەستە دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی بەریتانیا لە ڕێگەی هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ فەرەنسا و عێراق دەیەوێت ڕێگری بکات لە هاتنی بەلەمە بچووکەکانی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیزەوە بۆ وڵاتەکەی.
لێدوانی فەرمی: کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ فەرەنسا و نوێکردنەوەی هاریکاری نێودەوڵەتی، هاوبەشییە بەهێزکراوەکەمان لەگەڵ عێراق دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە هاتنی کۆچبەران بە بەلەمە بچووکەکان و پاراستنی سنوورەکانمان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند، بەریتانیا و عێراق ڕێککەوتنێکی نوێیان واژۆ کردووە کە ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاساییە.
بەپێی ڕێککەوتنەکە، پرۆسەیەکی فەرمی دادەنرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەی کە مافی یاسایی مانەوەیان لە بەریتانیا نییە. ئەم هەنگاوە بە ئامانجی ڕێگریکردنە لە هاتنی کۆچبەران بە بەلەمی بچووک، هەروەها بەهێزکردنی هاریکاری و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم هەنگاوە نوێیە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی بەهێزی نێوان بەریتانیا و عێراق دێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەی کە مافی مانەوەیان لە بەریتانیا نییە، حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێککەوتنە پرۆسەیەکی فەرمی دەهێنێتە کایەوە بۆ گەڕاندنەوەی خێرای ئەو کۆچبەرانە.
ئەمەش بزانە: ئەم هاوبەشییە نوێیە لەگەڵ عێراق، تەواوکەری ئەو ڕێککەوتنەیە کە پێشتر لەگەڵ فەرەنسا ئەنجامدراوە. بەپێی ڕێککەوتن لەگەڵ فەرەنسا، بەریتانیا دەتوانێت هەندێک لەو کۆچبەرانەی بە بەلەمی بچووک لە فەرەنساوە دەگەنە کەناراوەکانی، بنێرێتەوە بۆ ئەو وڵاتە. لە بەرامبەردا، بەریتانیا ژمارەیەک لە پەناخوازان لە فەرەنسا وەردەگرێت کە پەیوەندی خێزانییان لە بەریتانیا هەیە و هەوڵی پەڕینەوەی نایاساییان نەداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 35 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






