تەندروستی غەززە: لە 24 کاتژمێری ڕابردوو سێ کەس بەهۆی برسییەتییەوە گیانیان لەدەستداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 ئاب

دیمەنی خەڵکی غەززە لەکاتی وەرگرتنی هاوکارییەکان. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی غەززە لەبارەی دۆخی مرۆیی نوێترین ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو، سێ کەس بەهۆی برسییەتی و بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەستداوە.
وێنە گەورەکە: نزیکەی سێ ساڵە جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە و هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست چڕتر کراونەتەوە، حەماسیش ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ڕێککەوتن، بەڵام ئیسرائیل، پێشنیازی ئاگربەست و ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس بەنێوەندگیری میسر و قەتەر ڕەتدەکاتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی غەززە لە ڕاپۆرتەکەدا ئاشکرای دەکات کە بەهۆی بەدخۆراکی و برسییەتییەوە لە غەززە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی برسیەتییەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە بۆ 269 کەس، لەنێو ئەو ژمارەیەدا 112ــیان منداڵن.
ئەمەش بزانە: سوپای ئیسرائیل لەماوەی ڕابردوودا ڕێگەی بە چوونە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ ناو غەززە نەدەدا، بەڵام ئێستا شێوازەکە گۆڕدراوە و سوپای ئیسرائیل ڕێگە بە چوونە ناوەوەی هاوکارییەکان بە مەرج دەدات و بەوردی دەیانپشکنێت، هاوکات، چەندین جار هەبووە کە سوپای ئیسرائیل حەماسی بە بردنی هاوکارییەکان لە خەڵکی غەززە تاوانبار کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 52 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






