لە بەغداوە هەڕەشەی بڕینی مووچەی هەزاران كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كوردستان دەكرێت
- بزنس
- 20 ئاب
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕێكارێكی حكومەتی فیدراڵ، مانگی ئەیلوولی داهاتوو، كۆتا وادەیە بۆ داخڵكردنی ناوی هەزاران مووچەخۆری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان لە سیستمی پەیڕۆل، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی كەسوكاری شەهیدانیش، نیگەرانە لە كەمی ماوەكە و سستی لە بەڕێوەچوونی ڕێكارەكان.
چیرۆکی سەرەکی: لەكاتێكدا وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری، سەرقاڵی دەرهێنانی 'ژمارەی بێهاوتای كەسی (UPN)' بوو بۆ كەسوكاری شەهیدان، كەچی لەناكاو حكومەتی فیدراڵ ئەو داواكارییەی گۆڕی و ئێستا داوای داخڵكردنی كەسوكاری شەهیدان لە سیستمی 'پەیرۆل' دەكات، ئەوەش مەترسیی بۆ مووچەی ئەو ناوانەی وەزارەتەكە دروست دەكات كە تا ئێستا خاوەنی كارتی نیشتمانی نین.
سیستمی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی لەلایەك زۆر بە سستی كاردەكات و بەردەوام گرفتی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی بۆ دروست دەبێت، لەلایەكی دیكەش، بەشێكی زۆر لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، شارەزای كاروباری كارگێڕی و ڕاییكردنی مامەڵەی فەرمانگەكان نین و مامەڵەكانیان بۆ كاتێكی درەنگ دوادەكەوێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مام ڕەسووڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی كەسوكاری شەهیدان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ماوەی سێ مانگ سەرقاڵی چارەسەریی گرفتی 'یو پی ئێن'ـی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بووین، كەچی ئێستا بەغدا داوای سیستمی پەیڕۆل دەكات، ئەوەش گرفتی گەورەی بۆ سیستمی داخڵكردنی ناوەكان دروستكردووە.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی ئەحمەدی مام ڕەسووڵ، لەپێناو خێرا جێبەجێكردنی مامەڵەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان، بەشێك لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی شارەكان لەكاتی پشووشدا لە ئەركدان بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا ئەو گرفتەیان بۆ چارەسەربكرێت.
گرفتەكە چییە: سیستمی پەیرۆل پێویستی بە كارتی نیشتمانیی مووچەخۆران هەیە، بەشێكیان تا ئێستا كارتی نیشتمانییان دەرنەهێناوە.
چارەسەر چییە: ئەوانەی تا وادەی دیاریكراو ناتوانن كارتی نیشتمانی دەربهێنن، ئەوا دەكرێت لە ڕێگەی هێنانی وێنەی تۆمار (صورة قید)ـی ئەلیكترۆنی لە فەرمانگەی كارتی نیشتمانیی خۆیان، بەشێوەیەكی كاتی گرفتەكەیان بۆ چارەسەر بكرێت و لە سیستمی پەیڕۆل داخڵ بكرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






