
دیمەنی چەند قوتابییەک لەکاتی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بۆ ئەمساڵ وەزارەتی پەروەردەی کوردستان گۆڕانکاری لە بەشێکی کتێبەکانی پڕۆگرامی خوێندن کردووە، بەشێکیان لە نوێ دانراون واتا (کتێبێکی نوێ بۆ بابەتەکە دانراوە)، بەشێکیشیان پڕۆگرامی نوێن بۆ خوێندن وەکو زیادکردنی کتێبێکی نوێ بۆ فێرکردنی ژمارەکان لە بازنەی یەکەم.
وێنە گەورەکە: ساڵانە وەزارەتی پەروەردە بەپێی گۆڕانکارییە زانستییەکان و پێداویستییە پەروەردەییەکان، گۆڕانکاری لە پڕۆگرامەکانی خوێندن دەکات.
لێدوانی فەرمی: حەسەن سەرتیپ جاف، بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆگرامەكانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤا میدیای گوت: بەپێی بەرزترین ستانداردی جیهانی و بەباشترین کوالێتی گەورەترین گۆڕانکاریمان لە پڕۆگرامەکانی خوێندن کردووە، 142 کتێب چاپکراون کە بریتین لە دانانی نوێ، ئامادەکردن و گۆڕینی پرۆگرام.
ساڵانی پێشووتر ئەو گۆڕانکارییانە لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی دەرەوە بە تێچووی زۆر دەکران، بەڵام ئێستا هەموو ئەو گۆڕانکارییانە لە لایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و ژمارەیەک خۆبەخش کراون، بەبێ ئەوەی هیچ تێچووێک لە دیزاین و گۆرانکارییەکان لەسەر حکومەتی بکەوێت.
زانیاریی زیاتر: گۆڕانکارییەکانی پڕۆگرام و بابەتە نوێیەکان ئەمانەن:
٠ 32 کتێبی نوێ بۆ پەیمانگەی پیشەی بەشی ئینگلیزی.
٠ 12 کتێب و شەش کتێبی ڕێبەری باخچەی ساوایان بۆ ئاستی یەکەم و دووەم.
٠ بۆ بازنەی یەکەم پۆلەکانی (یەک، دوو، سێ)ـی بنەڕەتی سێ بیرکاری و سێ کتێبی کوردی گۆڕاون، کتێبێکی نوێ بۆ فێربوونی ژمارەکان، سێ کتێبی بابەتی هونەری ئامادەکراون بۆ هەرچوار بەشی شێوەکاری، شانۆ، موزیک و سینەما.
٠ بازنەی دووەم پۆلەکانی (چوار، پێنج، شەش)ـی بنەرەتی، زانستی پۆلی چوار و پۆلی پێنج گۆڕاون.
٠ هەموو بابەتەکانی کۆمەڵایەتی (جوگرافیا، ئابووری، مێژوو) لە پۆلی چواری بنەڕەتی تا پۆلی 12ـی ئامادەیی هەمووی گۆڕاون.
٠ گۆڕینی زانستی پۆلی حەوت.
٠ گۆڕینی کیمیای پۆلی 10.
٠ گۆڕینی بیرکاری پۆلی 10ـی وێژەیی.
٠ دوو کتێبی دەرووناسی بۆ پۆلی هەشت و 10 دانراون.
٠ ڕێبەری وەرزش لە پۆلی یەک تا شەشی بنەڕەتی دانراون.
٠ کتێب و ڕێبەری وەرزشی لە پۆلی حەوت تا نۆی بنەڕەتی دانراون.
٠ ژمارەیەک پرۆگرامی نوێش بۆ ئامادەیی پیشەیی دادەنرێن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: هەموو بابەتەکان بە پێنج زمان ئامادەکراون کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، سریانی و تورکمانی، زمانی کوردیش بەهەردوو شێوەزاری سۆرانی و بادینی
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەموو بابەتەکانی باخچەی ساوایان و بازنەی یەکەم ئەلیکترۆنین و دەتوانرێت لە ڕێگەی مۆبایلی زیرەک بەبێ هێڵی ئینتەرنێت سوودیان لێوەربگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 33 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






