دیمەنی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر - فۆتۆ؛ محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە مانگی داهاتوو بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گەورەی ستراتیژی ئاو لە سنووری قەزای بەردەڕەش دابنرێت، کێشەی کەمئاوی لە سنووری بەردەڕەش و گوندەکان چارەسەر دەکات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ئاو لە قەزای بەردەڕەش و ناحیەی دارەتوو لەگەڵ دەیان گوند، لە کێشەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە ڕزگاریان دەبێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی ستراتیژی داوە کە ئاوی زێی گەورە بۆ ناوچەکە ڕادەکێشرێت، گوژمەیەکی تایبەتی بۆ دابینکراوە.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەی ئاوی قەزای بەردەڕەش داوە، بەهۆی پڕۆژەکەوە سەنتەری قەزای بەردەڕەش و ناحیەی دارەتوو و 58 گوندی دیکە لێی سوومەند دەبن.
- گوژمەی دابینکراوە بۆ پڕۆژەکە نزیکەی 305 ملیار دینار دەبێت، بڕیارە لە مانگی داهاتوو بەردی بناغەی دابنرێت و دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت، بەو هۆیەوە کێشەی کەمئاوی لەو ناوچەیە بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر دەکات.
بۆچی گرنگە: بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە، جگە لە دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی بەردەوام بۆ دانیشتووان، دەبێتە هۆی بووژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و گەشەپێدانی زیاتری ژێرخانی ئابووری لە سنووری قەزای بەردەڕەش بەشێوەیەکی گشتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






