
لۆگۆی پڕۆژەی هەژماری من و کەرکووک
ئاڤا نیوز
مامۆستایانی خوێندنی کوردی لەکەرکووک یەکەم مووچەیان لەڕێگەی هەژماری من وەردەگرن، بۆ مانگەکانی داهاتوو سەرجەمیان کارتی بانکی وەردەگرنەوە و مووچەکانیان ڕادەکێشن.
وێنە گەورەکە: هەشت هەزار و 500 مامۆستا و فەرمانبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک، هەشت هەزار و 450 کەس خۆیان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆماکردووە، نزیکەی 30 کەس ماون فۆڕم پڕبکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە ئاڤای گوت، "بەشداربووان لە ڕێگەی هەردوو بانکی بازرگانی عێراق و بانکی ئیسلامی عێراقی، یەکەم مووچەیان بە دیجیتاڵی وەردەگرن بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەک ئامێری ATM لە ناوچە کوردنشینەکان دانراون."
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک، ژمارەی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی کە لەڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن نزیکەی شەش هەزار کەسن، ئەو ڕێژەی ماوە لە ماوەی داهاتوو کارت وەردەگرنەوە و دەتوانن لەڕێگەی ئامێرەکانەوە مووچەکانیان ڕابکێشن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






