
دیمەنی کارکردن لە ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ
ئاڤا نیوز
لە 12%کارەکانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ تەواو بووە و ئاڤا میدیا وادەی تەواوبوونی پڕۆژەکە ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مانگی ئابی 2024 کارکردن لە پڕۆژەکە دەستیپێکرد، بە تەواوبوونیشی لە یەک کاتژمێردا توانای بەرهەمهێنانی سێ هەزار و 400 مەتر سێجا ئاوی هەیە، زیاتر لە 480 هەزار کەس لێی سوودمەند دەبن و کێشەی کەمئاوی لە چەمچەماڵ چارەسەر دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: کارکردن لە تەواوی بەشەکانی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بەردوامە، ئەگەر کێشەی نەختینەیی بۆ دروست نەبێت، لە ماوەی 12 بۆ 14 مانگی داهاتوو کارەکانی پڕۆژەکە بەکۆتا دێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، لە 12%ـی کارەکانی پڕۆژەی ئاوی گوپتەپە - چەمچەماڵ تەواو بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
24 ئاب
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
24 ئاب
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
24 ئاب
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
24 ئاب
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
23 ئاب