
دیمەنی دوای شەڕەکەی لالەزار دوای هێرشی هێزەکانی یەکێتی بۆ ئەو شوێنە
ئاڤا نیوز
شاندێکی بەرەی گەل لە شاری هەولێر سەردانی نووسینگەی خاچی سووری نێودەوڵەتییان کرد و داوایان کرد بە زووترین کات تیمەکانی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە دەست بە سۆراغی کوژراو و دەستگیرکراوانی ڕووداوەکانی لالەزار بکەن.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ بەدواداچوون بۆ کوژراو، بریندار و دەستگیرکراوانی شەڕەکەی لەلازار بەردەوامە، هاوکات کەسوکاری ئەو کەسانەی لە لالەزار لەلایەن هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەستگیرکراون، داوا دەکەن بە زووترین کات ئازاد بکرێن.
لێدوانی فەرمی: کاروان خۆشناو، یەکێک لە ئەندامانی شاندەکەی بەرەی گەل، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "پارێزەرانی خۆمان ناردووە بۆ سلێمانی، بەڵام لە هیچ شوێنێک وەڵامیان نەداوەتەوە و ڕێگەیان پێنەدراوە زانیاری بەدەست بهێنن. بۆیە سەردانی خاچی سووری نێودەوڵەتیمان کرد و داوامان لێکردن سۆراغی بێسەروشوێن و دەستگیرکراو و کوژراوانی بەرەی گەل و پاسەوانانی لاهوور شێخ جەنگیمان بۆ بکەن."
ئەو ئەندامەی بەرەی گەل ئاماژەی بەوەدا، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەنیا دوو کەس لە ڕووداوەکانی لالەزاردا بە کوژراو ڕادەگەیەنێت، بەڵام بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە شاندەکە بینیویانە، ژمارەی تەرمەکان لە شەقامەکاندا زیاترە. هەروەها هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە دەستگیرکراوان نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە وتەی کاروان خۆشناو، ئەمڕۆ تیمێکی خاچی سوور چوونەتە سلێمانی و دەستیان بە سەردان و لێکۆڵینەوە کردووە. هەروەها دوو ژمارەی هێڵی گەرمیان بڵاوکردووەتەوە و داوا لە هەر خێزانێک دەکەن کەسێکی لە ڕووداوەکانی لالەزاردا بێسەروشوێن بووە، پەیوەندی بەو ژمارانەوە بکەن. ژمارەکان بریتین لە (800) و (22222).
هاوکات: بەرەی گەل داوا دەکات چارەنووسی کوژراو و دەستگیرکراوانی لالەزار بە زووترین کات ئاشکرا بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





