پیاوێکی کورد ژنێکی عەرەب دەهێنێت و دوای چەند ڕۆژێک ژنەکە پارەکەی دەبات و هەڵدێت
- کوردستان
- 26 ئاب
ئاڤا نیوز
پیاوێکی 42 ساڵ لە شاری هەولێر، دوای ڕەزامەندی ژنە نەخۆشەکەی، بڕیار دەدات ژنێکی عەرەب بهێنێت، بەڵام لەناکاو ژنە عەرەبەکە ماڵ جێدەهێڵێت و بڕێکی زۆر پارەی پیاوەکەش دەبات.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی گێڕانەوەی کەسە نزیکەکانی کە قسەیان بۆ نەجات هەرکی، پەیامنێری ئاڤا کردووە، پیاوەکە بەهۆی نەخۆشی ژنی یەکەمیەوە، داوای لێکردووە ڕێگەی پێبدات ژنێکی دیکە بهێنێت، ژنەکەشی ڕەزامەندی دەربڕیوە. دواتر، بە یارمەتی خزمێکیان، ژنێکی عەرەبی لە شاری ئەنبار بۆ دەدۆزرێتەوە.
پیاوەکە بە نیازی بونیادنانی ژیانێکی نوێ، ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دەفرۆشێت و بڕی 6 ملیۆن دینار بە ژنە عەرەبەکە دەدات. جگە لەمەش، مۆبایلێکی گەلاکسیی نوێ و ئەڵقەیەکی بەهای 400 هەزار دینار بۆی دەکڕێت، هەروەها تەواوی پێداویستییەکانی ناوماڵیشی بۆ دابین دەکات. بڕێک پارەی دیکەشی لە ماڵەوە بۆ دادەنێت بۆ خەرجییەکانی ڕۆژانە.
لێدوانی فەرمی: پیاوەکە دەڵێت، دوو ڕۆژی یەکەم وەک بووک و زاوا لە ماڵی باوکی ماونەتەوە. لە ڕۆژی سێهەمدا گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان. پاش کەمێک، پیاوەکە چووە بۆ لای فیتەر بۆ گۆڕینی ڕۆنی ئۆتۆمبێلەکەی. لە کاتی گەڕانەوەیدا، دڵخورپەیەکی نامۆ دەیگرێت. دەستبەجێ پەیوەندی بە براکەیەوە دەکات و داوای لێدەکات بچێتە ماڵەکەیان بزانێت ژنەکەی ماوە.
چی ڕووی دا: کە براکەی دەگاتە ماڵەوە، بۆی دەردەکەوێت کە ژنەکە لە ماڵدا نییە و دەستبەجێ پەیوەندی بە براکەیەوە دەکاتەوە و هەواڵی ڕاکردنی ژنەکەی پێڕادەگەیەنێت.
پاش ئەم ڕووداوە، پیاوەکە دەست دەکات بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ژنەکە و پارەکانی. پیاوەکە دەچێتە ڕوومادی بۆ بەدواداچوون و سۆراغی ژنە تازەکەی. لەوێ بۆی دەردەکەوێت کە ئەم ژنە لە ماوەی تەنها یەک مانگدا، حەڤدە پیاوی دیکەی بە هەمان شێوە فریوداوە و هاوسەرگیری لەگەڵیان کردووە و دواتر پارە و سامانیانی بردووە و هەڵاتووە. پیاوەکەی هەولێر هەژدەیەمین قوربانی ئەو ژنە بووە.
ئێستا چی ڕوو دەدات: جگە لە پارە و سامانی، ژنەکە ناسنامەی (تەسکەرە) پیاوەکەشی دزیوە. ئێستا، وەک جۆرێک لە هەڕەشە و ناچارکردن، ژنەکە لە ڕێگەی واتسئاپەوە نامەی بۆ دەنێرێت و داوای بڕی 10 وەرەقە (1000 دۆلار) دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 51 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





