
دیمەنی ئاڵای حکومەتی ئێستای سووریا و سەربازێکی سەر بە فیرقەی 42ی ئەو وڵاتە - دەبابە
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو ئیسرائیل دوو شوێنی لە سووریا کردە ئامانج، بەهۆیەوە هاووڵاتییەک و ژمارەیەک سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بنەماڵەی ئەسەد لە سووریا لە 8-12-2024، ئیسرائیل بە بیانووی جۆراوجۆر بەدەوام هێرش بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی سووریا دەکات، بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی سووریا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، شەوی ڕابردوو، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی پێگەیەکی سەربازیی سەر بە فیرقەی 44ی لە ناوچەی حەرجەلی لە ناوچەی ئەلکسوە لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق کردە ئامانج و لە ئەنجامدا سێ ئەندامی فیرقەکە گیانیان لەدەستدا.
لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سووریا (سانا) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵێک لە گوندی تارەنجە لە باکوری پارێزگای قونەیترە گەنجێک گیانی لەدەستداوە.
لەهەمان کاتدا: کەناڵی هەواڵی سووریا کە میدیای فەرمی حکومەتی ئێستای سووریایە، ڕایگەیاند، لە بۆردوومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازییەکەی سووریا، شەش سەرباز گیانیان لەدەستداوە.
پەیوەست بەم بابەتە: وەزارەتی دەرەوەی سووریا سەرکۆنەی ئەو "دەستدرێژییانەی" ئیسرائیلی کرد و پشڕەوییەکانی ئەو وڵاتەشی لە پارێزگای قونەیتەرە ڕەتکردەوە. هاوکات داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد سنوورێک بۆ پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل دابنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






