کۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق
ئاڤا نیوز
شاندێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق کۆبووەوە، بڕیار و ڕاسپاردەی نوێ لەسەر ڕێگەی گەشەپێدان و چۆنیەتی مامەڵەکردنی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئەو پرۆژە ستراتیژییە خرایە ڕوو و بڕیارە بە نووسراوی فەرمی بدرێتە عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: شاندێکی باڵای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبەغدا لەگەڵ محەممەد تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری پلاندانان، وەزیری گواستنەوەی عێراق و نوێنەرانی ڕێگەی گەشەپێدان کۆبووەوە و تاوتوێی گۆڕینی ڕێڕەوی پڕۆژەکە کرا.
لێدوانی فەرمی: ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ بە ئاڤای وت، "بەگوێرەی نەخشەی عێراق، بەشێکی کەمی پڕۆژەکە بە هەرێمی کوردستان دەڕوات کە تەنیا 10 کیلۆمەتر دەگرێتەوە، بەڵام ئەوەی ئێمە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشنیازمان کردووە، کارئاسانی دەکات بۆ کوورتکردنەوەی مەودای ڕێگاکە و کاتی کەمتریشی پێویستە."
بە وتەی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکان ئەرێنی بوون، شاندی عێراق داوایان کردووە بە نووسراوی فەرمی ڕوونکردنەوە لەبارەی پێشنیازەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان بۆ بنێردرێت و ئەوان تاوتوێی دەکەن.
بۆچی گرنگە: پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، هاوکار دەبێت لە گەشەی ئابووری و پتەوکردنی پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بۆ بەدیهێنان و یەکخستنی ئابووری، هۆکارێکیشە بۆ بەستنەوەی ئابووری ناوچەکە بە کیشوەری ئەوروپا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تێچووی پڕۆژەکە 17 ملیار دۆلارە. ڕێگەکە لە بەندەری فاوی باشووری عێراق دەست پێدەکات و بە شارەکانی دیوانییە، نەجەف، کەربەلا، بەغدا و موسڵدا تێدەپەڕێت، پاشان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای شرناخەوە دەچێتە نێو خاکی تورکیا و لە بەندەری مێرسینی سەر دەریای ناوەڕاستەوە دەگاتە ئەوروپا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






