
ئاڤا نیوز
سبەی پێنجشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە ڕادەستی بەغدا دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سبەی پێنجشەممە، بەشێوەی سیستمی "ئاڕ سی تی جی ئێس" داهاتی نانەوتی 120 ملیار دینارەکە ڕادەستی لقی بانکی ناوەندیی عێراق لە هەولێر دەکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناردنی مووچەی مانگی شەش لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، مەرجی پێدانی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بوو بە بەغدا.
هاوکات: ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەفەرمی نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی ئاراستەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کرد، نووسراوەکە پێنج بڕیار لەبارەی مووچە و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەخۆدەگرێت.
باکگراوند: ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات، بەو مەرجەی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بداتە بەغدا.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 59 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






