زانیاریی نوێ لەبارەی کۆبوونەوەکەی مەزڵوم عەبدی و شاندێکی ئەمریکا لە ئوردن بڵاو دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 28 ئاب

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)
ئاڤا نیوز
میدیای ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و شاندێکی ئەمریکادا کە 25ی ئاب لە ئوردن بەڕێوەچوو، باس لە "تێکەڵبوونەوە و لامەرکەزی بۆ سووریا" و چۆنییەتی جێبەجێکردنی ئەم سیستمە کراوە، بڕیاریشە لە داهاتوودا کۆبوونەوەی دیکە لەنێوان دیمەشق و ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان بەمەبەستی گەیشتنە ڕێککەوتن ئەنجام بدرێن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان کە پێکهاتبوون لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان، لە عەممانی پایتەختی ئوردن لەگەڵ شاندێکی ئەمریکا کۆ بوونەوە کە پێکهاتبوون لە جین شاهین، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی پیران و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیای ڕۆژئاوای کوردستان لە سەرچاوەیەکی ئیدارەی خۆسەرەوە بڵاوی کردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکانی نێوان دیمەشق و ئیدارەی خۆسەری، ئاستەنگیی بەردەم گفتوگۆکان و چۆنییەتی چارەسەرکردنیان تاوتوێ کراون، هەروەها گفتوگۆش لەسەر "تێکەڵبوونەوەی دیموکراسی و سیستمی لامەرکەزی لە سووریا" و چۆنییەتی جێبەجێکردنی کراوە.
خاڵە ئەرێنییەکان: ئەمریکا و فەڕەنسا نێوەندگیرن بۆ سەرخستنی گفتوگۆکانی نێوان دیمەشق و ئیدارەی خۆسەری، بۆیەش واشنتن و پاریس هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەی دیکە لەنێوان دیمەشق و ئیدارەی خۆسەری بەبێ ئەوەی کاتەکەی دیاری بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتریش ماڵپەڕی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدابوو، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، جین شاهین باسی لە پشتیوانیی هەسەدە و چۆنییەتی تێکەڵبوونەوەی بە هێزەکانی سووریا کردووە، هاوکات باسی لە پێشکەوتنی دۆخی ئەمنیی و کاری لەپێشینەی واشنتن لە سووریا کردووە.
جین شاهین لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریاش کە لە دیمەشق چاوی پێیکەوت، باسی لە گرنگی پشتیوانیی مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریا و گەرەنتی بەشداریکردنیان لە حکومڕانی وڵاتەکەدا کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






