جێگری پارێزگاری سلێمانی: دەست بە قەرەبووکردنەوەی زیانمەندبووانی شەڕەکەی لالەزار دەکەین
- کوردستان
- 28 ئاب

ژمارەیەک ئۆتۆمبیل لەبەردەم هۆتیل لالەزار سوتاون دوای ڕووبەڕووبوونەوە چەکدارییەکان
ئاڤا نیوز
لە هێرشەکەی شەوی پێنجشەممەی لالەزار، زیان بەر ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی نیشتەجێی نزیک لە شوێنی شەڕەکە کەوت، تیمەکانی پارێزگای سلێمانی لەمڕۆوە دەست دەکەن بە چاککردنەوە و قەرەبووکردنەوەیان.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، هێزە چەکدارەکانی یەکێتیی چواردەوری شوێنی نیشتەجێبوونی مانەوە لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەلیان دا لە گردی سەرچنار، دواتر ئەمە ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لێکەوتەوە، دواجار بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و ڕێبوار حامید حاجی غالی دەستگیر كران، سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لەهەردوولا گیانیان لەدەستدا و 15ـی دیکەش بریندار بوون، جگە لەوەی زیان بەر باڵەخانە و خانوو و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان کەوت.
لێدوانی فەرمی: شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی لە گەشتی هەواڵەکانی 09:00ـی ئاڤا میوان بوو، گوتی، "لەمڕۆوە تیمی هونەری دەستبەکار دەبێت و قەرەبووی زیانی باڵەخانە و ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانی لالەزار دەکاتەوە، تیمەکان دەستکراوە کراون و بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کارەکانیان دەکەن، هاوکات هیچ زەرەر و زیانێک بەبێ قەرەبوو تێناپەڕێت."
گوتیشی، "تاوەکو ئێستا خەمڵاندنی دروست بۆ زیانەکان نەکراوە، دوای قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیان قەبارەی زیانەکان دیاردەبێت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 10 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
44 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






