
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالکی ئاشکرای کرد، پڕۆژەیەکی مەترسیدار لەلایەن چەند لایەنێکی سیاسییەوە بە هەماهەنگی لایەنی دەرەکیی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ئارادایە.
وێنە گەورەکە: هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق ململانێی بەهێزی خستووەتەوە نێوان سوودانی و مالیکی بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکوەزیران، هاوکات کێبڕکێ و ململانێی قورس لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی (هاوپەیمانێتی شیعەکان) لەسەر پۆستی سەرۆکوەزیران دروست بووە و بەپێی عورفی سیاسیش سەرۆکوەزیران دەبێت بۆ شیعە بێت.
لێدوانی فەرمی: حوسێن مالیکی، سەرکردە لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: چەند لایەنێکی سیاسی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی دەرەکیی کار بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن، لەڕێگەی پڕۆژەیەکەوە ئامانج لێی پێکهێنانی حکومەتێکی کاتییە تا وادەیەکی دیکەی هەڵبژاردن، ئەم سیناریۆیەش مەترسی جددی لەسەر یەکپارچەیی و داهاتووی عێراق دروست دەکات.
مالیکی هۆشداری بڕیارێکی لەم جۆرەی دا کە بۆشایی دەستووری و لەدەستدانی شەرعییەتی سیاسی لێدەکەوێتەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، دواخستنی هەڵبژاردنەکان تەنیا درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و حکومەت نییە، بەڵکو دەرگا بۆ قەیرانێک دەکاتەوە ڕەنگە کۆنترۆڵکردنی قورس بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بکرێت و زیاتر لە حەوت هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن، تا ئێستاش کۆمیسیۆن بەهۆکاری جیاواز ژمارەیەک کاندیدی دوورخستووەتەوە و وردبینیش لە ناوی کاندیدەکان بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





