
دیمەنی ناوەوەی کەمپی هۆل لە سووریا
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی دووبارە تێکەڵکردنەوەیان لەگەڵ کۆمەڵگەی عێراقی، ئەمڕۆ 230 خێزانی عێراقی لە کەمپی هۆلی پارێزگای حەسەکەی سووریاوە گەیشتنە کەمپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی نوێترین ئاماری ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان، ئێستا زیاتر لە 34 هەزار ژن و منداڵی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل زیندانیکراو ماونەتەوە، تائێستاش 20 هەزار عێراقی کەمپەکەیان جێهێشتووە و دەورووبەری شەش هەزار هاوڵاتی ئەو وڵاتەش لە کەمپی هۆلدا ماون.
لێدوانی فەرمی: شوکری حاجی، بەرپرسی نووسینگەی دەرچوون لە کەمپی هۆل، ڕایگەیاند: لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە ئەمە یازدەهەمین کاروانی گواستنەوەی خێزانە عێراقییەکانە لەکەمپی هۆلەوە بۆ کەمپی جەدعە و بیست و نۆهەمین گەشتی گەڕاندنەوەشە لەسەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەکەوە.
زانیاریی زیاتر: حاجی ڕوونیشیکردەوە، ئەم کاروانە لە 232 خێزان پێکهاتووە و ژمارەی ئەندامەکانیان 850 کەسە، کە بە هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و حکومەتی عێراق گەڕێنراونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: جیهان حەنان، هاوسەرۆکی بەڕێوەبردنی کەمپی هۆل ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ خشتەیەکی دیاریکراو نییە بۆ چۆڵکردنی تەواوەتی کەمپەکە، بەڵام کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی ڕاگیراوەکان بۆ کەمترین ئاست، گریمانەی ئەوەش دەکەن هەندێک ڕاگیراو حەز نەکەن بۆ وڵاتەکانیان بگەڕێننەوە، ئیدارەی کەمپەکەش هیچ کەسێک بەزۆر ناچار ناکات بچێتەدەرەوە و سەرجەم گەڕانەوەکان بەشێوەی ئارەزوومەندانە دەبن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





