تورکیا پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاند
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 ئاب

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پچڕانی هەموو پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل و داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکە ئیسرائیلییەکاندا ڕاگەیاند. هاوکات هەوڵە بەردەوامەکانی ئەنقەرەی لەگەڵ دەوحە و قاهیرە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمەلایەنە بۆ پرسی فەلەستین دووپات کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاکان فیدان، هۆکاری ئەو بڕیارەی گەڕاندەوە بۆ "بەردەوامیی کۆمەڵکوژیی بەکۆمەڵ لەلایەن ئیسرائیلەوە لە دژی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە، هەروەها سیاسەتە شەڕانگێزەکانی لە کەرتی غەززە کە درێژبووەتەوە بۆ قودس و کەناری ڕۆژئاوای فەلەستین، سووریا، ئێران و لوبنانی گرتووەتەوە".
فیدان وتیشی, هەوڵەکانی ئیسرائیل بەردەوامە بۆ نوقوم کردنی هەموو وڵاتانی ناوچەکە بۆ ناو ئاژاوەگێڕی، عەقڵیەتی ئیسرائیل دان بە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا نانێت و سەرپێچی دەکات.
- پلانەکانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی هەموو غەززە بەردەوامە، هەروەها هەوڵی لەناوبردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی دەدات بە پشتیوانیی بێسنووری ئەمریکا.
- ئامانجی ئیسرائیل ڕوونە کە نایەوێت غەززە چیدی شوێنی ژیان کردن بێت بۆ ئەوەی خەڵک ناچار بکات بچنە دەرەوە.
- ڕەتکردنەوەی ئیسرائیل بۆ چوونە ژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناو غەززە، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران فەلەستینی وەک بەشێک لە سیاسەتی برسیکردن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر غەززە و بەهۆیەوە 62 هەزار و 966 فەلەستینی کوژراون و 159 هەزار و 266ی دیکەش برینداربوون کە زۆربەیان منداڵ و ژنن. هاوکات زیاتر لە نۆ هەزار کەسیش بێسەروشوێنن و سەدان هەزار کەسیش ئاوارە بوون و برسێتی بڵاوبووەتەوە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 317 کەس کە لەوانە 121یان منداڵن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






