
شەڕی خێڵەکی لە عێراق
ئاڤا نیوز
ناکۆکییەکی خێڵەکی لەسەر پارچە زەوییەک لە پارێزگای زیقار بۆ ڕووداوێکی مەترسیدار پەرە دەسێنێت و بەهۆیەوە ئەفسەرێک بە پلەی نەقیب دەستگیر دەکرێت و ئامۆزاکەشی بریندار دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بوونی کێشەی کۆمەڵایەتی و داگیرکاریی زەوی و زار، دیاردەی شەڕی خێڵەکی لە باشووری عێراق بەردەوامی هەیە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا چەندین شەڕی خێڵەكی لە باشووری عێڕاق ڕوویانداوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی زیقار، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو ئەفسەرەی سوپای عێراق لە پشووی ئاسایی خۆیدا بووە و وەک لایەنێک لە ناکۆکییەکەی نێوان دوو عەشیرەتی ئال جونەیح و شعەیراتدا تێوەگلاوە. ئاماژەی بەوەشدا کە بەیانی ئەمڕۆ، کۆمەڵێک چەکدار لە یەکێک لە خێڵەکان توانیویانە لە کاتی ئامادەبوونی ئەو ئەفسەرە لە شوێنی ڕووبەڕووبوونەوەکەدا گەمارۆی بدەن و دەستبەسەری بکەن، ئەمە جیا لە دەستبەسەرداگرتنی چەکەکەی و بریندارکردنی ئامۆزاکەی لە کاتی ڕووداوەکەدا.
زانیاریی زیاتر: هەر بە گوتەی سەرچاوەکە، هێزێکی زۆری پۆلیسی زیقار لە شوێنی ناکۆکییەکە بڵاوەیان پێکراوە و بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئەو ئەفسەرەدا بۆ ئەوەی لە دەستی خێڵەکان دەری بهێنن، هاوکات دەستیشیان بە ڕاونانی ئەو کەسانە کردووە کە بوونەتە هۆی دروستبوونی ناکۆکییە خێڵەکیەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 39 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






