یەکێک لەو کوردانەی بەریتانیا کە لەسەر دزینی جگەرە دەستگیرکرابوو ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 31 ئاب

وێنەی دەستگیرکراوە کوردەکان
ئاڤا نیوز
بە تۆمەتی ئەوەی ڤەیپ و جگەرەی لە کۆگایەکی بەریتانیا دزیوە، چوار کورد دەستگیرکرابوون، یەکێکیان ڕوونکردنەوەی بۆ ئاڤا ناردووە و دەڵێت، "زانیارییەکان بەهەڵە نێردراوە، ئێمە دزیمان نەکردووە و بەڵکو دزیمان لێکراوە."
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 24-02-2025 لە شاری واشنتنی ئینگڵاند، گوایە چوار گەنج کە کوردن دزییان لە کۆگایەکی جگەرەی ئەلیکترۆنی کردووە، دواتر دەستگیرکراون و حوکمدراون.
زانیاریی تایبەت: یەکێک لەو گەنجانەی کە ناوی لەنێو دەستگیرکراون هاتووە، قسەی ئاڤا کردووە و دەڵێت، "ئێمە بەبەهای 46 هەزار پاوەند جگەرەی ئەلیکترۆنی و ڤەیپمان لەو کۆگایە کڕیوە، ئەمەش بەهۆی ئەوە ئەوانە لە بەریتانیا قەدەغەکراون، دوای جێهێشتنی کۆگاکە ئامێری GPS خراوەتە نێو کەل و پەلەکە، هاتووەنەتەوە و لێیان بردووین، ئێمەش چووینە سەر کۆگاکە و داوای مافی خۆمان کرد، لەو کاتە پۆلیس ئێمەی گرت و نەمانتوانی بشیسەلمێنین کە ئەو تاوانەمان نەکردووە."
دەشڵێت، "لە ڕێگەی پارێزەرەکەمانەوە دووانیامان ئازادکراین و شەش هەزار پاوەندیش سزای داراییمان داوە، بەهۆی ئەوەی لەکاتی هێرشکردنە سەر کۆگاکە زیانمان لەو شوێنە داوە."
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






