شاخەوان عەبدوڵڵا: دەبێت لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هەموو پێکهاتەکانی عێراق بڕیار بەدەست بن
- کوردستان
- 31 ئاب

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆچوون و کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناوە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش دووپاتی دەکاتەوە، دەبێت هەموو پێکهاتەکان لەو بابەتە بڕیار بەدەست بن.
چیرۆکی سەرەکی: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا یەکێکە لە پرسە سەرەکییەکانی عێراق، بۆچوون و لێکدانەوەی جیاوازی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی لێکەوتووەتەوە و ڕای جیاوازی لەسەر دروست بووە
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای گوت، ڕێکەوتنێک هەیە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، بەڵام ئەوە دەبێت بەشێوەیەکی ئاقڵانە بڕیاری لەسەر بدرێت، دەبێت بەرپرسانی عێراق لەو بابەتە تێبگەن، ئێستا مەترسیێکی گەورە لە ناوچەکە هەیە، ڕەنگە هەر بڕیارێکی هەڵە ناوچەکە هەمووی بخاتە بەردەم مەترسی.
- بڕیار لای هەموو عێراقیەکانیە و لای پێکهاتەیەکی دیاری کراو نییە، هەر پێکهاتەیەکی عێراقی بزانێت مەترسیی لەسەر هەیە بۆی هەیە داوا بکات هێزەکانی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی لە ناوچەکە بمێنێتەوە. دەبێت هەموو پێکهاتەکان بڕیار بەدەست بن دەربارەی کشانەوەی هێزەکان لە عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا بەشداری لە دیدارێکی عەشیرەتەکان کرد و گوتی، دووبارە ڕێکخستنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی واتای پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نییە، دۆخی ئێستای عێراقیش جیاوازە لە دۆخی وڵاتەکە لە ساڵی 2014دا، چونکە ئێستا بەغدا باشترین پەیوەندیی لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە، هێزە ئەمنییەکانیش بە ئەوپەڕی هێزەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات وەستاون.
باکگراوند: 29ی ئەم مانگە وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی هاوبەشی 27ی مانگی نۆی 2024، کە تێیدا وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق ڕاگەیێنرا، هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئێستادا بەپێی "خشتەی کاتیی گواستنەوەی ڕێککەوتوو" بۆ کۆتاییهێنانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە عێراقدا کار دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






