ئاڤا نیوز
ئەپڵیکەیشنی KRDpass تا دێت زیاتر پێشدەکەوێت و ڕۆژانە هەزاران کەس ئەپەکە لەناو مۆبایل دادەبەزێنن. تا دوێنێ 210 هەزار کەس ئەپڵیکەیشنەکەیان دابەزاندووە.
وێنە گەورەكە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری، پڕۆژەیەکی ستراتیژی و گەورەی بەناوی "KRD Pass" دامەزراندووە كە ئەپڵیکەیشنێکی زیرەک لەخۆدەگرێت و وەک جزدانێکی ئەلیکترۆنی کاردەکات؛ بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ڕۆتیناتی فەرمانگەکان و هەڵگرتنی جزدانێكی قورس و پڕ لە كاغەز و بەڵگەنامە، بەجێگەی ئەوە؛ دانانی سەرجەم خزمەتگوزارییە حکومییەکان بەشێوەی ئۆنڵاین.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەپڵیکەیشنەکە ڕۆژ دوای ڕۆژ خزمەتگوزارییەکانی زیاتر دەبن. تا دوو هەفتەی تر هەر لەسەر ئەو ئەپە دەتوانی بزانی سەیارەکەت چەند سزای لەسەرە.
- تا کۆتایی مانگی نۆ خزمەتگوزاریەکی دیکە زیاد دەبێت، هەر لەسەر ئەو ئەپڵیکەیشنە دەتوانی بزانی لە پڕۆژەی ڕووناکی چەندت بۆ هاتووەتەوە، چەند کارەبات خەرج کردووە.
- لە مانگی 10 دەتوانی هەر لەو ئەپڵیکەیشنە پارە بدەی. واتا پێویست ناکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ بکەیت، بۆئەوەی پێبژاردنی ئۆتۆمبێلەکەت بدەی، هەر لە ماڵەوە دەتوانی بە ئەپڵیکەیشنی کەی ئار دی پاس پارە بدەی.
سەبارەت بە خۆ تۆمارکردن لە ئەپەکەدا، هیوا ئەفەندی دەڵێت، کاتێک ئەپەکە دادەبەزێنیت، داوای پێناسی دیجیتاڵیت لێ دەکات، ئەگەر نەتبوو 26 بانک دیاریکراوە و دەتوانی سەردانیان بکەیت و لەوێ بە کەمترین کات پێناسی دیجیتاڵیت بۆ دروست دەکەن. ئێستا دوو ملیۆن و 100 هەزار کەس پێناسی دیجیتاڵییان هەیە.
هیوا ئەفەندی ئاماژە بەوە دەکات، هەر لەم ماوەیەدا بۆ ناونوسینی حەج و عومرە، 60 هەزار کەس بە پێناسی دیجیتاڵی خۆیان تۆمار کرد، بەبێ ئەوەی بچن سەرە بگرن تاوەکو فۆرم وەربگرن.
بۆچی گرنگە: ئەپلیکەیشنی KRDpass، یەکێکە لە خزمەتگوزارییە گرنگەکان هەموو زانیارییەکانی تۆ لەناو مۆبایلەکەت دەبێت، بۆ نمونە پێویست ناکات تۆ ئەو هەموو ناسنامەیە هەڵبگریت. هاوکات، هەر لەسەر ئەو ئەپڵیکەیشنە دەزانی مووچەی ئەم مانگەت چەندە، چەندی بنەڕەتییە، چەندت لێ بڕاوە و ئەو لێ بڕينە هی چییە.
ئەمەش بزانە: ئەم ئیشە ناوازەیە تەنیا لە حکومەتە پێشکەوتووەکان هەیە، بۆ نموونە حکومەتی ئیمارات ئەپێکی هەیە بەناوی (یو ئەی ئی پاس). هەروەها حکومەتی سینگاپۆرە ئەپێکی هەیە بەناوی (سینگ پاس)
هەموو وڵاتانی پێشکەوتوو ئەم ئەپەیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






