
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
چەندین موڵکی شاسوار عەبدولواحید لە دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، وتەبێژی دەستەش دەڵێت: 'بەشێک لە موڵکەکان لەسەر ناوی خۆی و بەشێکی دیکەش لەسەر ناوی کۆمپانیاکانی تۆمارکراون'.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: 'بەشێک لە موڵکەکان لەسەر ناوی خۆی و بەشێکی دیکەش لەسەر ناوی کۆمپانیاکانی تۆمارکراون'.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژە و موڵکەکانی شاسوار عەبدولواحید لە دەستەی وەبەرهێنان تۆمارکراون و مۆڵەتیان پێدراوە، بەمجۆرەن.
- پڕۆژەی نالی ستی لەسەر ناوی کۆمپانیای نالیا، بە ژمارە 15 لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی مۆڵەتی پێدراوە.
- پڕۆژەی گوندی ئەڵمانی لەسەر ناوی کۆمپانیای نالیا، بە ژمارە 49 مۆڵەتی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی پێدراوە.
- پڕۆژەی کوردستی لەسەر ناوی کۆمپانیای نالیا و شاسوار عەبدولواحید، بە ژمارە 134 لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە مۆڵەتی پێدراوە.
- پڕۆژەی شاری چاڤی گەشتیاری لەسەر ناوی کۆمپانیای چاڤی گەشتیاری، بە ژمارە 418 لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە مۆڵەتی پێدراوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کاتێک موڵکەکانی نالیا دەخرێنە فرۆشتنی ئاشکرا 'موزایەدە'ەوە، کاتێک لەلایەن لیژنەوە خەمڵاندنیان بۆ بکرێت، ئەو لیژنەیەش نابێت لە حەوت کەس کەمتربێت و دوای خەمڵاندنەکەیان نووسراو بۆ لیژنەی فرۆشتن بەرزدەکەنەوە، ئەو لیژنەی فرۆشتنەش نابێت لە حەوت کەس کەمتربن و دوای ئەوەی خەمڵاندنەکەیان پەسەندکرد دەیخەنە پێش وەزیری دارایی و ئابووری، پێویستە وەزیری دارایی و ئابووریش واژۆی لەسەر بکات.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت: دوای ئەوەی وەزیر دارایی و ئابووری واژۆی لەسەر فرۆشتنەکە کرد، ئەو کاتە کاتی موزایەدەکە ڕادەگەیەندرێت، لە ماوەی 15 تا 30 ڕۆژدا دەخرێتە فرۆشتنی ئاشکرا 'موزایەد'ەوە و دەفرۆشرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






