دیمەنی پرۆژەی ئاوی فریاگوزاریی خێرای هەولێر - فۆتۆ؛ محەممەد شوانی - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای هەولێر دەگاتە چەند گەڕەکێکی دیکەی شاری هەولێر و ئاڤا میدیا دوایین زانیاریی لەبارەی پڕۆژەکە ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر، لە ماوەی ڕابردوو چەند گەڕەکێک دووچاری کەمئاوی هاتن، ئێستا پڕۆژەی فریارگوزاریی خێرای ئاو گەیشتووەتە بەشێکی هەولێر و شارەکەی بردووەتە قۆناغێکی نوێوە، ئیتر هاووڵاتیان لە کەمئاوی ڕزگاریان دەبێت و پڕۆژەکە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر هاونیشتمانیان دروست دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: كارەكانی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا (مانگی 11) تەواو دەبن، ئاو دەگاتە گەڕەکەکانی عەنكاوە، 32ـی پارك، كورانی عەنكاوە، بەحركە، گردجووتیار و سێبەردان و چەندان گەڕەك و گوندی دیکە لە نێوان هەردوو شەقامی 120 و 150 مەتری، دواتر دەست بە قۆناغی سێیەمی پڕۆژەکە دەكرێت.
باکگراوند: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە ڕێککەوتی 8-9-2024، بەردی بناغەی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێری دانا، پڕۆژەکە بە یەکێک لە پڕۆژە سەرەکییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەندرێت، گرفتی كەمئاوی لە هەولێر بۆ ماوەی 30 ساڵی دیکە چارەسەر دەکات و تێچووەکەی 480 ملیۆن دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 59 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






