ئەنساروڵڵای یەمەنی ئاماری کۆتایی دوایین هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 ئەیلوول

نوێکردن لەسەر تەرمی کوژراوان کە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل کوژران
ئاڤا نیوز
گرووپی "ئەنساروڵڵا"ی یەمەنی، ئاماری کۆتایی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی ڕاگەیاند کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەندامانی حکومەت و سەرۆکوەزیرانی لە سەنعا کردبووە ئامانج.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 28-8-2025، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر سەنعای پایتەختی یەمەن کە بووە هۆی کوژرانی سەرۆکی حکومەتی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا "حوسییەکان" و ژمارەیەک وەزیر.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ماڵپەڕی "RT عەرەبی"ی ڕووسی، ئاماری کۆتایی بریتیییە لە کوژرانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی "ئەنساروڵڵا"ی حووسی لە یەمەن و بەڕێوەبەری نووسینگەکەی و نۆ وەزیر لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سەنعا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ دووشەممە لە گۆڕەپانی "سەبعین" لە سەنعا ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ڕەحەوی و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی بەڕێوەچوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەرچەندە تائێستا حووسییەکان بە فەرمی تەنیا کوژرانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە، بێ ئەوەی ناوی وەزیرەکان بڵاوبکەنەوە، بەڵام بەگوێرەی هەژمارەکانی سۆشیاڵ میدیای نزیک لە حووسییەکان و ماڵپەڕی عەرەبی جەدیدی قەتەری پاڵپشت بە سەرچاوەکانی لە یەمەن، ئەو وەزیرانەی گیانیان لەدەستداوە بریتین لە:
- ئەحمەد غالب ڕەهوی، سەرۆکوەزیران
- جەمال عامر، وەزیری دەرەوە
- هاشم شەرەفەدین، وەزیری ڕاگەیاندن
- عەلی سەیف، وەزیری کارەبا
- محەممەد مەدانی، وەزیری ئیدارەدانی ناوخۆ
- محەممەد عیاش، وەزیری گواستنەوە
- محەممەد مەولوود، وەزیری وەرزش و لاوان
- حەسەن سەعدی، وەزیری پەروەردە
- سەمیر باجەعلە، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی
- هاوکات محەممەد غەماری، سەرۆکی ئەرکانی حووسییەکان بە سەختی بریندار بوو، بەڕێوەبەری نووسینگەکەیشی کوژراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






