خانەنشینان - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
سبەینێ لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان، نزیکەی نۆ هەزاریان کە سەرەتای ئەمساڵ خانەنشین کران، مووچەی شەش مانگ بەیەکەوە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: بەهۆی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق لە هەرێمی کوردستان، 25 هەزار فەرمانبەری کوردستان پێکەوە خانەنشین بوون لە کاتێکدا پێشتر ساڵانە پێنج هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەبوون، ڕێکارەکانی سەرجەمیشیان لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی کوردستان تەواوبوون و بۆ پێدانی مووچەکانیان، مانگانە بەغدا پارەی بەشێکیان خەرج دەکات.
زانیاریی ئاڤا: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا تا ئێستا 13 هەزار خانەنشین مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەوانیش لەگەڵ مووچەی مانگەکانی شەش، حەوت و هەشت سەرجەم مووچەکانیان پێکەوە وەردەگرن، بۆ مووچەی ئەم مانگە هەشت هەزار و 938 خانەنشین شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن. کۆی مووچەکانیشیان 32 ملیار و 539 ملیۆن دینارە.
پێدراوە ڕاستەکان: بۆ نموونە ئەگەر چەكی بانكی خانەنشینێك كە مووچەکەی ملیۆنێك و 283 هەزار دینارە، ئەم مانگە جگە لە مووچەکەی خۆی شەش ملیۆن و 416 هەزار دیناری دیكە وەردەگرێت، بە كۆی گشتی ئەم خانەنشینە، سبەی حەوت ملیۆن و 699 هەزار دینار وەردەگرێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بۆ مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشتیش، نزیکەی چوار هەزار و 500 خانەنشین دەمێنن، ئەوانیش دابەشکراون بەسەر ئەو دوو مانگە، واتە ئەوەی ئێستا ناوی هاوتووەتەوە سبەی مووچەکانی وەردەگرێت، ئەوەیشی ناوی نەهاتووەتەوە بۆ مووچە وەرگرتن، لەگەڵ مووچەی مانگی حەوت و هەشت مووچەکانیان وەردەگرن، لە کوردستانەوە هەموو شتێکیان تەواو بووە و مووچەکانیان ئێستا لەلای بەغدایە، بەڵام مووچەیان نافەوتێ و حکومەتی کوردستان دڵنیایی پێداون.
شێوازی جێبەجێکردن: بۆ مووچەی مانگی حەوت هەر کاتێک هات، نزیکەی چوا هەزار خانەنشین حەوت مووچە بەیەکەوە وەردەگرن، لەگەڵ هاتنی مووچەی مانگی هەشتیش نزیکەی 400 خانەنشین هەشت مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

Ava Media
Ghost
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا: قۆناغێکی نوێی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووسیا دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە پورتوگال 17 کەس بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدەدەن
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
چین پیلانگێڕی دژی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچه شاندێك سەردانی بهغدا دەکات