ئاڤا نیوز
بەهۆی نادروست مامەڵەکردن و نەگرتنەبەری ڕێکاری زانستی، بە هەزار ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مرداربوونە. کۆی گشتیی کێشی ماسییەکان نزیکەی 60 کیلۆگرام بوون.
چیرۆکی سەرەکی: پێنج بۆ شەش هەزار ماسی لە حەوزە هەڵواسراوەکانی بەخێوکردنی ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مرداربوونە و لەناوچوون.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی بەدواداچوونی لیژنەكانی قایمقامیەتی دەربەندیخان دەرکەوتووە، هۆکاری مردنی ماسییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی حەوزەکانی بەخێوکردنی ماسی لەو بەنداوە لە تۆڕ (شبکة) پێکهاتوون و کونی شەبەکەکان بچووکن، ماسییەکان لەو کوونە بچووکانە چونەتە ناو حەوزەکان، دوای ئەوەی ماسیەکان گەورە بوون نەیانتوانیوە بێنە دەرەوە، خاوەنی حەوزەکانیش ماسیەکانیان پێگەیشتوون و فرۆشتوویانە، ئاوی حەوزەکانیش کەمبووەتەوە بووەتە هۆی مرداربوونەوەی ماسییەکان.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لەناوچوونی ئەو ماسییانە بەهۆی نەخۆشی نەبووە و بەدوورە لە ڕاوکردنی نایاسایی و مادەی ژەهر و زیانبەخش، بەڵکو بەهۆی نادروست مامەڵەکردن و نەگرتنەبەری ڕێکاری زانستی ئەو حەوزانەی بەخێوکردنی ماسی بووە.
ئەمەش بزانە: ماسییەکان لە جۆری چاتکە بوون و کۆی گشتیی کێشی ماسییەکان نزیکەی 60 کیلۆگرام بوون.
چارەسەرکان: بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و بۆنکردن، ماسییەکان لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان کۆکرانەوە و بەشێوەیەکی زانستی لەناوبران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






