
هاوکاری هاوپەیمانان دابەش دەکرێت
ئاڤا نیوز
ڕۆژی پێنجشەممە هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی لیواکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، سەرووی 75 هەزار کەس ئەفسەر و پلەدار سوودمەند لەڕێگەی "هەژماری من" ـەوە سوودمەند دەبن.
وێنە گەورەکە: لەچوارچێوەی هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە مانگانە بڕێک پارە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خەرج دەکرێت و تاوەکو 01-01-2026 پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت. سەرووی 78 هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە مانگانە بڕێک پارە وەک هاوکاریی دارایی لە هاوپەیمانان دەتوانن لەڕێگەی هەژماری من وەرگرن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤای گوت، "ڕۆژی پێنجشەممە 04-09-2025 هاوکاریی دارایی مانگی هەشت دابەش دەکرێت، بۆ هەر پێشمەرگەیەک 181 هەزار دینارە."
ئەمەش بزانە: لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، ئەو بڕە پارەیەی وەک هاوکاریی مانگانە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە دەدرێتە پێشمەرگەکانی لیوا هاوبەشەکان، بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە. هۆکارەکەش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی ئەو پێشمەرگانەوەیە کە لەو هاوکارییە سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






