ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ئەگەر ئێران لە سەرپێچییە ئەتۆمییەکان بەردوام بێت دووبارە هێرشی دەکرێتەوە سەر
- هەواڵ
- 2 ئەیلوول

یەکێک لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کە لەلایەن ئەمریکاوە هێرشی سەربازی کرایە سەر
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی دەڵێت، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە سەرپێچییە ئەتۆمییەکان، ئەوا ئەمریکا دووبارە هێرشی سەربازی دەکاتەوە سەر.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست، "ئەگەر ئێران لە سەرپێچییە ئەتۆمییەکانی بەردەوام بێت و دەستهەڵنەگرێت لە چەکی ئەتۆم، ئەوە دوور نییە دووبارە ئەمریکا هێرش بکاتەوە سەر تاران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکرێتە ئامانج".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێک لە وڵاتە ئەورووپییەکان، ئیسرائیل و ئەمریکا بەهەموو شێوەیەک دژی ئەوەن ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی، هەرچەندە ئێران چەندین جار باسی لەوە کردووە کە ئامانجی وڵاتەکەیان لە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ پێداویستییە ناوخۆییەکان و بواری ئاشتییە، بەڵام ئەو وڵاتانە باوەڕ بە ئێران ناکەن و ڕێگری لە هەموو جۆرە هەوڵێک دەکەن کە ئێران بیدات بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
زانیاریی زیاتر: تاوەکوو پێش هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی، ئێران ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی پاکی گەیاندبووە زیاتر لە 60٪، هەندێک ڕاپۆرتیش بڵاویان کردبووەوە کە ئێران خاوەنی 160 کیلۆگرام یۆرانیۆمە.
باکگراوند: مانگی شەشی ئەمساڵ ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و جگە لە بۆردوومان کردنی بنکە ئەتۆمییەکانی، هاوکات چەندین فەرماندەی سەربازیی ئەو وڵاتەشی کردە ئامانج. دواتریش ئەمریکا هاتە پاڵ ئیسرائیل و لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی "چەکووشی نیوەشەو" سێ بنکەی ئەتۆمیی ئێرانی بۆردوومان کردن کە بریتی بوون لە: بنکەی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
38 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






