ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لەبارەی ڕێککەوتنی نوێی پەیوەست بە نەوت و مووچە لەگەڵ بەغدا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 2 ئەیلوول

کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بەسەپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە، نەوت و داهاتی ناوخۆ، هاوکات پێشنیازێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی سیستمێکی نوێ بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دوو تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە سبەی چوارشەممە ڕێککەوتی 3ـی 9ـی 2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بکات. بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، کە کۆپییەکی دەست "ئاڤا" کەوتووە، دوو تەوەرەی سەرەکی تاوتوێ دەکرێن.
زانیاریی ئاڤا: ئاڤا زانیویەتی تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ڕێڕەوی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدایە، بەجۆرێک ئەنجوومەنی وەزیران گوێ لە ڕاپۆرتی شاندی دانوستانکاری کوردستان دەگرێت سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییە و لیژنە هاوبەشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی مووچە، داهاتە نانەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکە: تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەبارەی پێشنیازێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، کە تایبەتە بە جێبەجێکردنی سیستمێکی نوێ بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






