
دیمەنی مانگگیرانی تەواوەتی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دیوانی وەقفی سوننی ئاشکرای کرد، یەکشەممەی داهاتوو مانگگیرانی تەواو لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕوو دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: یەکێک لە دیاردە فەلەکییە دیارەکانی ساڵ لە ئاسمانی عێراق و زۆربەی وڵاتانی ئاسیا ڕۆژی یەکشەممە 7ی ئەیلوولی 2025 ڕوو دەدات کە مانگگیرانێکی تەواوە و بە "مانگی خوێن" ناسراوە، دیمەنێکی دەگمەنە، ئارەزوومەندانی فەلەکناسی بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دیوانی وەقفی سوننی لە ڕاگەیێنراوێکدا داوای لە سەرجەم مزگەوتەکانی سەر بە ئەوقاف کرد کاتژمێر 08:30 خولەکی ئێوارە بە کاتی بەغدا نوێژی مانگگیران ئەنجام بدەن.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی تەلیسکۆپی عێراق، مانگگیران لە کاتژمێر 6:28 خولەکی ئێوارە بە کاتی بەغدا دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر 11:55 خولەکی شەو بەردەوام دەبێت، ئەوکاتە مانگ لە لوتکەی خۆیدا بە ڕەنگێکی سووری خوێن لە ناوەڕاستی ئاسمان دەردەکەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شارەزایان داوایان لە خەڵک کردووە خۆیان ئامادە بکەن بۆ بینینی ڕووداوەکە، چونکە پێشبینی دەکرێت لە زۆربەی ناوچەکانی عێراقدا مەودای بینین ڕوون بێت و مانگگیرانەکە بەشێوەیەکی ئاسایی بە چاو یان لە ڕێگەی تەلیسکۆپ ببینرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






