ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت
- کوردستان
- 3 ئەیلوول

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبووەوە، پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێکران.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-09-03، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، خەرجنەکردنی مووچە و شایستەی مووچەخۆران تەوەری نێو کۆبوونەوەکە بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەکە ڕێڕەوی گفتوگۆکانی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا خرایەڕوو، دەربارەی دۆسیەی پۆڵێن و دەستنیشانکردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم، دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و لەیەکترگەیشتن و کۆنووسی هاوبەشی لیژنەکان گفتوگۆ کرا. هەریەک لە کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوان و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە هەردوو بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان خستەڕوو.
ئەنجوومەنی وەزیران شاندی دانووستانکاری ڕاسپارد لە کۆبوونەوەکانی سبەینێیان کە وا بڕیارە لە بەغدا بکرێت، بەردەوام بن لە هەوڵەکانیان و پەلە بکەن لە گەیشتن بە چارەسەری گونجاو لە پێناوی هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ، بە تایبەت کە هەردوو وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای سۆمۆ، کۆنووسی هاوبەشی پڕۆتۆکۆڵی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتیان واژۆ کردووە، ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بووە بە زیادەوە کارئاسانی پێویست کراوە بۆ لابردنی بەربەستەکان، هەوڵەکان بۆ گەیشتنەوە بە ئاستی بەرهەمهێنانی پێش هێرشە تیرۆریستەکانی ئەم دواییەی سەر کێڵگە و دامەزراوە نەوتییەکان بەردەوامن.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە بابەتی هاوبەشیپێکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەوەی ئەم بابەتە، بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی و یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ ڕێکخراوە کە دادگای فیدراڵیش جەختی لێ کردووەتەوە، داواشیکرد لە چوارچێوەی ئەم دوو یاسایە، بابەتی داهاتی نانەوتی چارەسەر بکرێت، هەروەک لە دوا بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ جەختی لەسەرکراوەتەوە و لیژنەیەکی تایبەتمەندی هاوبەش بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنراوە، تاوەکو چیتر ئەم دوو بابەتە وەکو پاساو و بیانوو بۆ خەرجنەکردنی مووچە و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەکارنەهێنرێت، کە ئێستا لە مانگی ئەیلوولین کەچی تازە مووچەخۆران مووچەی مانگی حوزەیرانیان بۆ دەنێردرێت، پێویست بوو مووچە و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، تێکەڵی ناکۆکيیەکانی نێوان هەردوو حکومەت نەکرێت، هەروەک بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیش جەختی لێ کردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






