ڕۆژئاوای کوردستان پڕۆگرامەکانی خوێندنی حكومەتی سووریا لە قوتابخانەکانیدا ڕادەگرێت
- کوردستان
- 4 ئەیلوول

لۆگۆی ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سووریا
ئاڤا نیوز
ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان سەرجەم قوتابخانە حکومیی و ناحکومییەکانی "ئاگادارکردەوە" کە پڕۆگرامەکانی خوێندنی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا لە ناوچەکانیدا هەڵوەشێنراوەتەوە و چیتر کاری پێناکرێت.
وێنە گەورەکە: لە چەند مانگی ڕابردوودا لێکتێگەیشتن لەنێوان ئیدارەی خۆسەریی و دیمەشق لەبارەی پرۆگرامەکانی خوێندن و تاقیکردنەوەکان دروستبوو و لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تاقیکردنەوەی قوتابیان بە پڕۆگرامەکانی خوێندنی دیمەشق کران، بەڵام تائێستا کێشەی داننان بە بڕوانامەی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر لەلایەن دیمەشقەوە بەردەوامە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی نۆرس پرێس بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی نێوان مامۆستایان و ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا، مامۆستایان ئاگادار کراونەتەوە کە چیتر پرۆگرامەکانی خوێندنی حکومەتی سووریا لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناخوێندرێن، بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتووشدا ئەم ئاگادارکردنەوەیە بکرێت بە بڕیارێکی فەرمیی و بڵاوبکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تائێستا هۆکاری ئەو بڕیارەی ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕوون نییە، بەڵام ڕێککەوتنی 10ی ئازاری نێوان ئیدارەی خۆسەر و دیمەشق بۆ تێکەڵکردنەوەی دامەزراوەکان بە خاوی دەچێتە پێشەوە و سەرەڕای نێوەندگیری واشنتن و پاریسیش، بەڵام تائێستا دانووستانەکان بێ ئەنجام بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






