کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە هەولێر
ئاڤا نیوز
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، "هەرێمی کوردستان هاوپەیمان و هاوبەشێکی سەرەکیی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبین لە پاڵپشتییەکانمان".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆمە)، یەکەم سەردانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و دوو کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەسەر پەرەسەندنەکانی ئاسایشی هەرێمی و شەڕی دژ بە داعش کرا و جەخت لەسەر گرنگیی پشتگیریی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرایەوە. هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەموو هەماهەنگی و پشتیووانییەکە لەگەڵ ئەمریکا وەکو هاوپەیمانێکی ستراتیژی.
هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە براد کوپەر سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ناوچەیەش کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامداوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی سێنتکۆم، کوپەر ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و ڕایگەیاند، "هەرێمی کوردستان هاوپەیمان و هاوبەشێکی سەرەکیی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا و ئێمە بەردەوامین لە پابەندبوونمان بۆ پشتگیریکردنی ئاسایش و سەقامگیریی هاوپەیمانەکانمان لێرە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پەیام و پشتیوانییەی ئەمریکا بۆ کوردستان لەکاتێکدایە، ئەمریکا لە شارەکانی عێراق دەستی بە کشاندنەوەی هێزەکانی کردووە و بەرەو هەولێر هەنگاوی ناوە و پشتیووانییەکانی هاوشێوەی هاوپەیمانێکی گرنگ سەیر دەکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





