
دوو هاووڵاتی ئاڵای سووریا نوێ و هێزەکانی هێزەکانی هەسەدەیان بەرزکردووەتەوە
ئاڤا نیوز
ئەمریكا پێشنیازێكی نوێی بۆ چارەسەریی كێشەكانی نێوان هەسەدە و حكومەتی نوێی سووریا لە دیمەشق گەڵاڵە كردووە؛ بەشێك لە هێزە كوردییەكان تێكەڵ بە سوپای سووریا بكرێن و بەشێكی دیكەش لەژێر فەرماندەیی ڕاستەوخۆی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی هەسەدە بمێننەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی زە نەشناڵ، واشنتن هەوڵە دیپلۆماسییەكانی بۆ ڕێگریكردن لە هەڵكشانی گرژییەكان لە سووریا چڕكردووەتەوە، بەتایبەت دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی زیادبوونی گرژی و ناكۆكییەكان و لێدوانی دژ بە یەكی هەسەدە و دیمەشق لە ماوەی 72 كاتژمێری ڕابردوودا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حكومەتی ناوەندیی سووریا باس لەوە دەكات، ڕێگری لە چوونی بڕێكی زۆر مووشەكهاوێژ و چەكی مامناوەند كردووە كە بڕیاربووە بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بگوازرێتەوە، هاوكات ئەوەشی باسكردووە كە هەوڵێكی هێزە كوردییەكانی شكست پێهێناوە كە ویستوویانە سەنگەریی بەرگری لە دێرەزوور ببەزێنن، هەسەدەش ئەو هەواڵانە ڕەت دەكاتەوە و بە پڕوپاگەندە وەسفی دەكات.
پێشنیازی نوێ: ئەمریكا بۆچوونی وایە، سەرجەم هێزە چەكدارەكانی نێو هەسەدە نەچنە نێو سوپای سووریا و، بەشێكی ئەو هێزانە هەر لە ژێر فەرماندەیی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی سووریای دیموكرات بمێننەوە، ئەوەش دوای دژایەتیی ئاشكرای دیمەشق بۆ لامەركەزیەتی ڕۆژئاوای كوردستان.
لەلایەكی دیكەوە: ئەمریكا لەسەر داوای كشانەوەی هێزە كوردییەكان لە ناوچە عەرەب نشینەكانی ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕادەستكردنەوەی بە سیستمی بەرگریی حكومەتی سووریا، ڕژدە. هەروەها داواش دەكات وەبەرهێنان لە كێڵگە نەوتییەكانی ئەو ناوچانە ڕابگرێت.
پەیوەست بەم بابەتە: بە وتەی دیپلۆماتكارە ئەمریكییەكان، تەنانەت ئەگەر ئەحمەد شەرع بەرامبەر داخوازیی كورد بۆ لامەركەزیەت، نەرمیش بنوێنێت، توركیا بەهیچ جۆرێك ڕازی نابێت و وەكو هەڕەشەیەكی ئەمنی، لە هەسەدە دەڕوانێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 49 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






