
ساتی دەستگریکردنی ئەو کۆچبەرانە لەلایەن دەستەی کۆچبەرانی ئەمریکا لە کارگەی هیۆندای لە ویلایەتی جۆرجیا
ئاڤا نیوز
دەستەی کۆچبەرانی ئەمریکا نزیکەی 500 کەسیان لە کارگەیەکی هیۆندای لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمریکا دەستگیر کرد، کە گەورەترین هەڵمەتی لەو جۆرەیە لە خولی دووەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 31ی ئابی 2025، دەستەی کۆچبەرانی ئەمریکا (ICE) نزیکەی 475 کارمەندی لە کارگەی هیۆندای بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە جۆرجیا دەستگیر کرد. هۆکاری سەرەکی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە ئەوە بوو کە ئەو کەسانە بە شێوەیەکی نایاسایی کۆچیان کردبوو بۆ ئەمەریکا و کاریان دەکرد. لە کۆی دەستگیرکراوەکان، 300 کەسیان خەڵکی کۆریای باشوورن.
لێدوانی فەرمی: حکومەتی کۆریای باشوور نیگەرانە لەو هەڵمەتە کە زۆربەی دەستگیرکراوەکان خەڵکی ئەو وڵاتەن و داوای ڕێزگرتن لە مافەکانی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کردووە. لەم چوارچێوەیەدا، دیپلۆماتکارانی ناردووە بۆ شوێنی ڕووداوەکە بۆ بەدواداچوون.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، سەبارەت بەم هەڵمەتە ڕایگەیاند: "ئەوان کۆچبەری نایاسایی بوون، (ICE) تەنها کاری خۆی دەکرد." ترەمپ، جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکای تۆمەتبار کرد بەوەی بەهۆی سیاستەکانی ئەوەوە ئەو کۆچبەرانە هاتوونەتە خاکی ئەمریکا.
کاردانەوەکان: لە بەرامبەردا، کۆمپانیای هیۆندای ڕایگەیاند، چاودێریی دۆخەکە دەکەن و تا ئێستا هیچ کام لە دەستگیرکراوەکان ڕاستەوخۆ لەلایەن کۆمپانیای هیۆندایەوە دانەمەزراون.
ئەمەش بزانە: هیۆندای کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە کە لە ساڵی 1947 لەلایەن شینگ جوو ینگ دامەزراوە. کۆمپانیاکە بە دووەم گەورەترین کۆمپانیا لە کۆریای باشوور و چوارەم گەورەترین بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێل لە جیهان دادەنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





