ئۆپێک پێشبینی زیادبوونی بێوێنەی خواست لەسەر وزە لە جیهاندا دەکات

شەیری بکە لە:
ئۆپێک پێشبینی زیادبوونی بێوێنەی خواست لەسەر وزە لە جیهاندا دەکات

دوو ئامێری دەرهێنانی نەوت

ئاڤا نیوز

ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکارى نەوت (ئۆپێک)، پێشبینی دەکات جیهان لە دەیەکانی داهاتوودا بە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانەوە، زیادبوونێکی بێوێنە لە خواست لەسەر نەوت بەخۆیەوە ببینێت.

چیرۆکی سەرەکی: یەکشەممە 6-9-2025، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق "کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی بەغدا بۆ وزە" دەستی بە کارەکانی کرد و  ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی ئۆپێک،  لە میانی کۆڕبەندەکە گوتارێکی پێشکەش کرد.

لێدوانی فەرمی: هەیسەم غێس، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی ئۆپێک ڕایگەیاند: "لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن جیهان خواستێکی بێوێنە لەسەر وزە بەخۆیەوە دەبینێت، هاوکات لەگەڵ دەرکەوتنی پێداویستییە نوێیەکان لە بازاڕی وزەدا، وەک زیرەکیی دەستکرد و سەنتەرەکانی داتا."

ڕوونیشیکردەوە، سەرچاوەی خواست لەسەر وزە، وڵاتانی گەشەسەندووی جیهان دەبن. ڕاپۆرتەکانی ئۆپێک ئاماژە بەوە دەکەن کە سووتەمەنییە بە بەردبووەکان 80%ی خواست پێکدەهێنن و ئەم ڕێژەیەش لە چەندین ساڵەوە بە هەمان شێوە ماوەتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا "هەندێک لە سیاسەتەکانی کەشوهەوا، ئاسایشی وزە و تێچووی گواستنەوەیان لەبەرچاو نەگرتووە، هیچ کەسێک ناتوانێت سوودە بنەڕەتییەکانی نەوت و بەرهەمە لاوەکییەکانی نادیدە بگرێت."

ئەمینداری گشتیی ئۆپێک پێشبینی کرد، خواستى جیهانی لەسەر نەوت تاوەکو ساڵی 2050 بە ڕێژەی 23% بەرزبێتەوە، هاوکات لەگەڵ کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی دیکەی وزە، نەوت پشکی شێری دەبێت و ڕێژەی خواست لەسەر نەوت و غاز لە 50% زیاتر دەبێت و خواستی نەوت بە 120 ملیۆن بەرمیل بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: