سوودانی لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی بەقاچاخبردنی نەوت پێکدەهێنێت
- عێراق
- 6 ئەیلوول

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای بۆ لێکۆڵینەوە لە قاچاخبردنی نەوتی عێراق دەرکرد.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوودا، کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) و چەندین کەسایەتی و کۆمپانیای عێراقی تۆمەتبار کراون بە تێوەگلان لە بەقاچاخبردنی نەوتی ئێران بۆ بازاڕی جیهانی، لەبەرئەوە ئەمریکا ناوی ژمارەیەک کەسایەتیی عێراقی خستە لیستی سزاکانییەوە. حکومەتی عێراقیش لەوبارەیەو دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سوودانی، ناوبراو ڕێنمایی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵای لەلایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەرکردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەو زانیارییانەی دەستیان کەوتووە سەبارەت بە گومانی گەندەڵی لە تێکەڵکردن و بە قاچاخبردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان، جا چ لە بەندەرەکانی عێراق بێت یان لە هەر ڕێگەیەکی ترەوە بێت.
سوودانی جەختی کردووەتەوە، نابێت چاوپۆشی لەم پرسە بکرێت، لیژنەکە لەگەڵ تەواوبوونی بەدواداچوونەکانی، ڕاسپاردەکانی خۆی پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران دەکات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بەپێی یاسا.
باکگراوند: سەرەتای مانگی تەممووزی ئەمساڵ، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێکاریان گرتووەتە بەر بۆ سزادانی ژمارەیەک تۆڕی بازرگانی کە تۆمەتباران بە گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی، لەناویاندا بارزگانێکی عێراقییە بەناوی سەلیم ئەحمەد سەعید کە نەوتی ئێرانی تێکەڵ بە نەوتی عێراق کردووە تاوەکو بەشێوەیەکی نایاسایی بیفرۆشێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






