قاسم ئەعرەجی: بەغدا پارەی بۆ دروستکردنی کەمپی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە کوردستان خەرجکردووە
- هەواڵ
- 7 ئەیلوول

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتیمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتیمانی عێراق دەڵێت، بە پشتیوانی حکومەتی کوردستان لێکتێگەیشتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران جێبەجێکراوە و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە هەشت کەمپ لە هەولێر و سلێمانی جێگیرکراون، بەغداش بودجەی بۆ دروستکردنی ئەو کەمپە و پێداویستییەکانیان خەرجکردووە.
وێنە گەورەکە: مانگی ئازاری ساڵی 2023 عێراق و ئێران لێکتێگەیشتنی ئەمنییان واژۆکرد، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر سنووری ئێران دووردەخرێنەوە، لە بەرامبەریشدا تاران چیتر ناوچە جیاوازەکانی کوردستان تۆپباران ناکات.
لێدوانی فەرمی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتیمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی شەرقییە نیوزدا ئاماژەی بەوەشکرد، "لێکتێگەیشتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران بەپشتیوانی تەواوەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز مەسعود بارزانی و سەرکردەکانی دیکەی هەرێم و بەڕێز بافێڵ هاتووەتەئاراوە، دوای ئەم لێکتێگەیشتنە سەرجەم هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران بۆ کەمپەکان گوازراونەتەوە، بەغداش پارەی بۆ کەمپەکان خەرجکردووە و ئێستا چوار کەمپ لە هەولێر و چوار کەمپیش لە سلێمانی بۆیان دروستکراوە".
وتیشی، "کەمپەکان بۆ ئەندامانی ئەو هێزانەن کە ئێستا لە کوردستانن و پێشتر 77 خاڵی سەربازییان لەسەر سنووری عێراق وئێران هەبووە و لەکردەی سەربازیدا لەناو ئێران بەکاریاندەهێنان، خاڵە سەربازییەکانیش لەو شوێنانە بوون کە هێزەکانی پاسەوانی سنوور و پێشمەرگەی لێنەبووە، ئێستاش هێزەکانی پاسەوانی سنوور لەو ناوچانە بڵاوەیانپێکراوە و خاڵە سەربازییەکان هەڵگیراون".
ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتیمانی عێراق دەشڵێت، ژمارەی ئەندامانی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان لە پێنج هەزار کەس کەمترە و حکومەتی کوردستان سەرپەرشتی کەمپەکان دەکات، ئامانجی سەرەکی هەولێر و بەغداش ئەوەیە ئەو هێزانە هیچ کردەیەکی سەربازیی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران نەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






