بەرگریی شارستانیی کەربەلا: دوو کەس بەهۆی ڕووخانی پردەکەی کەربەلا گیانیان لەدەستداوە
- هەواڵ
- 7 ئەیلوول

دیمەنی ڕووداوی ڕووخانی پردەکەی کەربەلا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی کەربەلا ڕایگەیاند، لە ڕووداوی ڕووخانی پردەکەی کەربەلا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش ڕزگارکراون، پرۆسەی گەڕانیش بەدوای ئەوانەی گومان دەکرا لە ژێر پردەکەدا مابن دوای 13 کاتژمێر کۆتاییهات.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی دوێنێ لە پارێزگای کەربەلای ناوەڕاستی عێراق پردێک پێش تەواوبوونی ڕووخا، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی پارێزگاکەش ئاشکرایکرد پردەکە لە قۆناغی دروستکردندابووە و لە کاتی چیمەنتۆکردنی پردەکە یەکێک لە ڕاگرە ئاسنەکان ترازاوە و دوو ئۆتۆمبێلیش بەخێرایی بە ژێر پردەکەدا ڕۆیشتوون و کەوتوونەتەژێرەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی کەربەلا بڵاویکردەوە، دوای 13 کاتژمێر پرۆسەی گەڕان و پشکنین بەدوای ئەو کەسانەی کەوتبوونەژێر پردە ڕووخاوەکەی قەزای حوسێنیە کۆتاییهات، لە ئەنجامیشدا حەوت کەس بە زیندوویی ڕزگارکران و تەرمی دوو کەسیش دۆزرانەوە.
دەشڵێت، پرۆسەی گەڕان و پشکنینەکان زۆر قورس و ئاڵۆزبوون، چونکە هەموو پرۆسەکە لە ناوەندێکدا بوو کە بەرزییەکەی کەمتر لە نیو مەتر بووە، بۆیەش هەر کارێکی هەڵە و حساب بۆ نەکراوە، گیانی ئەوانەی دەخستەمەترسییەوە کە لە ژێر پردە ڕووخاوەکە چاوەڕێی ڕزگارکردن بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 52 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






