ڕاوێژکارێکی سوودانی بۆ ئاڤا: ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق کۆتایی دێت و لە کوردستان دەمێننەوە
- هەواڵ
- 7 ئەیلوول

سەربازانی سوپای ئەمریکا لە عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەم مانگەدا ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە بەغدا و ئەنبار کۆتایی دێت و ڕاوێژکارەکانی هاوپەیمانان دەچنە هەرێمی کوردستان، جەختیش دەکاتەوە هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی سنوورەکان و ئاسایشی وڵات ئامادە و ڕاهێنراون.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ حکومەتی عێراق، ئەم مانگە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە بارەگای سەرەکییان لە بەغدا و بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە کۆتایی دێت، ئەیلولی ساڵی 2026یش لە هەموو عێراق ئەرکەکانیان کۆتایی دێت، ئەم ڕێککەوتنە لەناوخۆی عێراقدا کۆدەنگی لەسەر نییە، کورد و سوننە و بەشێک لە لەلایەن شیعەکان باوەڕیان وایە هێشتا عێراق بۆ پاراستنی ئارامی وڵاتەکەی پێویستی بە پشتیوانی لۆجستی و هەواڵگری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە.
لێدوانی فەرمی: حوسێن عەلاوی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە ساڵی 2022ـەوە حکومەت هەنگاوی چڕوپڕی بۆ گەرەنتیکردنی کۆنتڕۆڵی ئاسایشی سنوورەکان و ئارامی وڵات دەستپێکردووە، هاوکات بودجەش بۆ زیاتر پڕچەکردنی هێزەکان تەرخانکراوە و پێشکەوتنی زۆر لە ئاسایشی سنوورەکاندا بەدیهاتوون، هاوکات شەڕی لەناوبردنی شانە نوستووەکانی داعشیش بەردەوامە و لەم بوارەدا هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان، ناتۆ و ئەمریکا هەیە و ئەوان زیاتر ڕاهێنان بە هێزە عێراقییەکان دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا حکومەتی عێراق لەگەڵ ئەمریکا (کە سەرۆکایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات) و هاوپەیمانی ناتۆ کاردەکات بۆ ئەوەی کارەکانیان لە عێراق کۆتایی پێبهێنن و پەیوەندییەکان بۆ دوو قۆڵی ئەمنیی بگۆڕن، ئەوەش ڕێککەوتنێکی نوسراوە کە ئەیلولی ساڵی 2024 هەردوو وەزارەتی دەرەوەی عێراق و ئەمریکا لەسەری ڕێککەوتوون، لەو چوارچێوەیەشدا ئەرکی هاوپەیمانان لە بەغدا و ئەنبار لەم مانگەدا کۆتایی دێت.
ڕاوێژکارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق وتیشی، لە کۆتا کۆبوونەوەی نێوان محەممەد شیاع سوودانی و فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بە ڕوونی باس لە گواستنەوەی ئەرکی هاوپەیمانان بۆ لێکتێگەیشتنی دوو قۆڵی کراوە، ساڵی 2026ـیش ڕاوێژکارەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەرکەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان دەگوازنەوە، ئەوانیش وەک تیمی حکومەت ئێستا کار لەسەر ئەو ڕێککەوتن و نەخشەڕێگایە دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی 29-8-2025 باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکرانەوە گوایە دەمودەست هێزەکانی ئەمریکا لە دوو ناوچەی عێراق دەکشێنەوە ڕایگەیاند، ئەوەی ڕوودەدات پەرەسەندنی سرووشتی ئەرکی سەربازی هاوپەیمانانە لە عێراق بۆ پەیوەندییەکی نەریتی دوو لایەنە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






