ئیسرائیل: شەڕ کۆتایی نایەت تاوەکو هەموو بارمتەکان ئازاد نەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 ئەیلوول
دیمەنێکی باڵەخانە ڕووخاوەکانی غەززە - یۆرۆ نیوز
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وەڵامی بزووتنەوەی حەماس دەداتەوە و لە پێناو کۆتاییهێنان بە شەڕ مەرجەکانی وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێت. یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە کە دەبێت حەماس هەموو بارمتەکان ئازاد بکات.
وێنە گەورەکە: دوای دەستپێشخەری ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان و ڕێگەدانی ئیسرائیل بە چوونەژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ نێو کەرتی غەززە، حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕەزامەندی دەربڕی و ڕایگەیاند، هەموو بارمتەکان ئازاد دەکات لە بەرامبەر ئاگربەستی هەمیشەیی و ڕێگەدان بە چوونەژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان.
لێدوانی فەرمی: جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: شەڕ کۆتایی نایەت تاوەکو حەماس هەموو بارمتەکان ئازاد نەکات و دەستبەرداری چەک نەبێت، جگە لە ئازادکردنی بارمتەکان، دەستبەرداربوونی حەماس لە چەک مەرجێکی سەرەکی ئیسرائیلە بۆ ڕاگرتنی شەڕ بۆ ئەوەی هەموو جووڵەیەکی چەکداری لە شارەکە کۆتایی پێبهێنرێت و گەرەنتی ئەوە بکرێت جارێکی دیکە ئیسرائیل پارێزراو دەبێت.
ئەوەی پێوسیتە بیزانیت: لە 7-10-2023 چەکدارانی حەماس هێرشییان کردە سەر کۆمەڵگەیەکی جوولەکەنشین لە نزیک کەرتی غەززە، بەهۆیەوە نزیکەی هەزار ئیسرائیلی کوژران و زیاتر لە 300 کەسی دیکە بەدیل گیران. لەبەرامبەردا ئیسرائیل هێرشی زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 49 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





