گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
لیستی مووچەی مانگی هەشت ئامادەکراوە، سبەینێ بۆ بەغدا دەنێردرێت و ڕۆژی سێشەممە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت. وردبینیکردنیش لە لیستی مووچەی مانگی حەوت تەواو بووە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە ئەنجامدانی پابەندییەکانی بەرامبەر حکومەتی عێراق لەبارەی پرسی مووچە، یەکێک لە ئەرکەکانی ناردنی لیستی مووچەیە، هەرچەندە هێشتا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت نەکراوە و لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆش ڕێکنەکەوتوون، بەڵام مانگانە وەزارەتی دارایی کوردستان لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێرێت، بۆ ئەوەی لەسەر لیستی مووچە ناردنی پارە دوانەکەوێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، سبەی ئێوارە تیمێکی تەکنیکیی سەر بە وەزارەتەکە دەچێتە بەغدا و لیستی مووچەی مانگی هەشت لەگەڵ خۆی دەبات.
بڕیار بوو لیستی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ پێکەوە ئامادە بکرێن و بنێردرێن بۆ بەغدا، بەڵام لیستی مووچەی مانگی نۆ پێویستی بە کارکردنی زیاترە، لیستی مووچەی مانگی نۆ هەندێک کەم و زیادی تێدا دەکرێت، بەهۆی مۆڵەتی فەرمانبەران و خانەشینبوون و هەندێک ڕۆتینیاتی دیکە، ئێستا کاری لەسەر دەکرێت و لە 10 ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی داهاتی ناوخۆ کە ناردنی بەشێکی بۆ بەغدا یەکێکی دیکەیە لە پابەندییەکانی حکومەتی کوردستان، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی گوتی: داهاتی مانگی حەوت کۆکراوەتەوە، تەنیا ئەوە ماوە هەولێر و بەغدا ڕێک بکەون، ئەم مانگە چەند بنێرن. هەروەها دەست بە کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆی مانگی هەشتیش کراوە، بەڵام هێشتا تەواو نەبووە.
ئەمەش بزانە: لە ڕۆژی 3-8-2025ـەوە لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی فیدراڵی کراوە، لە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیکردن لە لیستەکە تەواو بووە و هیچ گرفتێکی نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

Ava Media
Ghost
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش





