
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
شاندێکی ئەمریکا پێشنیازی ئاگربەستیان داوەتە بزووتنەوەی حەماس و ترەمپیش دەڵێت، ئەمە دوایین هۆشدارییە بۆ حەماس.
وێنە گەورەکە: شاندێکی کۆشکی سپی بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشنیازێکی نوێیان بۆ ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان لە غەززە پێشکەش بە حەماس کردووە، ئەم هەوڵە دیپلۆماسییە لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل پلانی هێرشێکی بەرفراوانی بۆ داگیرکردنی شاری غەززە هەیە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەمووان دەیانەوێت بارمتەکان بگەڕێنەوە ماڵەوە. هەمووان دەیانەوێت ئەم جەنگە کۆتایی بێت، "ئیسرائیلییەکان مەرجەکانی منیان قبووڵ کردووە". ئێستا کاتی ئەوەیە حەماسیش قبوڵی بکات. "من هۆشداریم داوەتە حەماس سەبارەت بە لێکەوتە نەرێنییەکانی قبووڵنەکردنی مەرجەکانم، ئەمە دوا هۆشداری منە".
زانیاریی زیاتر: پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، پێشنیازەکەی ئەمریکا بریتییە لە ئازادکردنی ئەو 48 بارمتەیەی ئیسرائیل کە لەلای حەماس ماوەتەوە، لە بەرامبەر ئاگربەستێکی هەمیشەیی و کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە غەززە. هەروەها ئیسرائیل دوو هەزار و 500 بۆ سێ هەزار زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ، ویتکۆفی ڕاسپاردووە کە هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن چڕ بکاتەوە. ویتکۆف لەڕێگەی بازرگانی فەلەستینی-ئەمریکی و چالاکوانێکی ئیسرائیلی پەیامەکەی گەیاندووەتە حەماس.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 3 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
37 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






