
یەکێک لە بریندارانی شەڕی ناوخۆیی سووریا
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماری کوژراوانی نۆ مانگی دوای ڕووخانی دەسەلاتی بەشار ئەسەد لە سووریا بڵاوکردەوە و لەو ماوەدا بەپێی ڕوانگەکە زیاتر لە 10 هەزار کەس کوژراون.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردوە، لە ماوەی نۆ مانگی دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا 10 هەزار و 672 کەس لە سەرانسەری ئەو وڵاتە کوژراون کە هەشت هەزار و 180 کەسیان سڤیل بوون، لە نێویاندا 438 منداڵ و 620 ئافرەت بوون.
زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی ڕوانگەکە، لەو ژمارەیە سێ هەزار و 20 کەس گولەباران کراون.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئاماری کوژراوان بەپێی مانگەکان بەم شێوەیە بووە:
-مانگی 12 ساڵی 2024؛ دوو هەزار و 354 کوژراو.
-مانگی یەک؛ هەزار و 122 کوژراو .
-مانگی دوو ؛ 603 کوژراو.
-مانگی سێ؛ سێ هەزار و 644 کوژراو.
-مانگی چوار؛ 452 کوژراو.
-مانگی پێنج؛ 428 کوژراو.
-مانگی شەش؛391 کوژراو .
-مانگی حەوت؛ هەزار و 733 کوژراو.
-مانگی هەشت؛ 874 کوژراو.
باکگراوند: ڕۆژی 8-12-2024، دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەسەر دەستی دەستەی تەحریرولشام بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع لە سووریا کۆتایی پێهێنرا.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 56 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






