
دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە بەردەوامن و سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیدەکاتەوە دواین هۆشداریی بە بزووتنەوەی حەماس دراوە و ئاشكرای دەکات، بەم نزیکانە دەتوانن لە کەرتی غەززە بگەنە ڕێککەوتن.
وێنە گەورەکە: شەڕی غەززە لە دووەم ساڵی نزیکدەبێتەوە، سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی گشتگیر لە کەرتی غەززە، بەڵام ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی و ژمارەی کوژراو و برینداران بەرزتر دەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێموایە بەم نزیکانە دەتوانین لەسەر کەرتی غەززە بگەینە ڕێککەوتنێک، ئێمە کار لەسەر چارەسەرێک دەکەین کە زۆر باش بێت و هەوڵدەدەین کۆتایی بە دۆخەکە بهێنین و بارمتەکان بگەڕێنینەوە.
زانیاریی زیاتر: ترەمپ ئاشکرای کردووە، ئیسرائیلییەکان مەرجەکانی ئەویان قبوڵ کردووە و ئێستا کاتی ئەوەیە حەماسیش قبوڵی بکات و هۆشدارییش داوەتە حەماس و دەڵێت ئەمە دواین هۆشداری منە بۆ ئەوان.
لەلایەکی دیکەوە: دوای ئەم هۆشدارییەی ترەمپ، بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ئاشكرای کرد کە ئامادەن دانوستان ئەنجام بدەن، بەمەرجی وەستانی تەواوەتی شەڕ و کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە کەرتەکە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 52 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






