وەزیری وزەی تورکیا: عێراق پێی وتووین لە پرسی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ڕێککەوتن نزیکن
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆری هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان
ئاڤا نیوز
جێگری وەزیری وزەی تورکیا، خواستی تورکیای بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی بۆڕی کەرکووک- جەیهان دەربڕی و دەڵێت: ئێمە لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین و لەگەڵ عێراق لەسەر ئەم پرسە لە پەیوەندیداین، هاوکات ئەوانیش پێمان دەڵێن کە دانووستان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکە لە تەواوبوون.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد بەرات، جێگری وەزیری وزەی تورکیا دەڵێت، "تورکیا هەوڵێکی جددی دەدات بۆ ئەوەی دووبارە هێڵی بۆڕی نەوتی کەرکوک-جەیهان بکاتەوە، ئەوەی لەدەستمان بێت کردوومانە بۆ کردنەوەی هێڵەکە، ئیشاڵڵا بەم زووانە ئەو هێڵە نەوتییە دەکرێتەوە و بە قەبارەیەکی گەورەتر و چالاکتر هەناردەی نەوت دەست پێدەکەینەوە".
زانیاریی زیاتر: ئەم قسانەی ئەحمەد بەرات، لە میانی بەشداری شاندی تورکیا بوو لە کۆڕبەندی وزە لە بەغدا. بۆیە ئەمانەشی وت:
- بۆری نەوتی کەرکوک-جەیهانمان لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە کاردەکات. لەم دواییانەدا دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە بەرنامەی کاردا بووە.
- ئێمە لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین و لەگەڵ عێراق لەسەر ئەم پرسە لە پەیوەندیداین، ئەوانیش پێمان دەڵێن کە دانووستان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان و حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند نزیکە لە تەواوبوون.
- بەهیوای ئەوەی کە ئەم کێشانە چارەسەر بکرێن، پێشبینی دەکەین ئەم بۆرییە بە زۆرترین توانا بەکاربهێنرێت.
- پەیوەندییەکانمان لە بارەی وزە لەگەڵ عێراق زیاتر بەرەوپێش دەچێت، پرسی ڕێککەوتنی نوێی نەوت لە نێوان عێراق و تورکیا هەیە، دەمانەوێت بە فەرمی کاری هاوبەش کار لەسەر ڕێککەوتنەکە بکەین.
-دەکرێت هێڵی بۆری عێراق و تورکیا لە ڕوانگەیەکی جیاوازەوە پەرەی پێبدرێت.
-پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق وەک گازی سروشتی، کارەبا، پلانی بۆ دانراوە، هەروەها پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانیش وەک ڕێڕەوێکی وزە داڕێژراوە، هەروەها دانووستان لەگەڵ عێراق دەکەین بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وزە لە ڕوانگەیەکی زۆر فراوانترەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی باڵا لە تایلەند دەستگیرکرا
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ نزیکەی 70 دۆلار بەرز دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەر لە هەولێر ڕێگایەکی نوێ بۆ بەخێوکردنی مریشک بەکاردەهێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە کوردێکی ڕۆژهەڵات دوو مەدالیای نێودەوڵەتی لە یاری بەلەم بۆ ئێران بەدەست دەهێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
قوتابییەکی پۆلی 12 لە کەلار دوو ساڵە بەهۆی ڕووداوی نەخوازراو لە تاقیکردنەوە بێبەش دەبێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پێشانگەی "سێ ڕوانگە" دەکرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا: ڤاکسینی دژەشێرپەنجە ئامادەیە بۆ بەکارهێنان
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ نزیکەی 70 دۆلار بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی و ئابووری: لیستی مووچەی مانگی هەشت بۆ حکومەتی فیدڕاڵ نێردرا
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی هەشت بۆ بەغدا دەنێردرێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمی هەژماری من چەند هەنگاوێک بۆ چارەسەر کردنی کێشەی بەشداربووانی TBI دەگرێتەبەر
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ هەواڵی نوێ لەبارەی مووچە؛ سوودانی پرسەکە دەباتە ئەنجوومەنی وەزیران؟
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێباز حەملان: بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق نزیکین