دیمەنی چاوپێکەوتنی سەرۆک بارزانی لەگەڵ FRANCE 24
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ FRANCE 24 باسی لە کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و پێکهێنانی حکومەتی نوێی کوردستان کرد.
چیرۆکی سەرەکی: کەناڵی FRANCE 24، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سەرۆک بارزانی ئەنجامداوە، تێیدا سەرۆک بارزانی تیشک دەخاتەسەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، بەداخەوە لە بارەی ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر کێشە هەیە، پێویستە لەوبارەیەوە ڕاستگۆ بین ئەگەر نیەتی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەبێت، ئێمە دەتوانین سەرکەوتووبین.
ئێمە دەستوورێکمان هەیە کە نەخشە ڕێگایە بۆ ئێمە و بۆ بەغداش، ئێمە داوای زیاتر لەوە ناکەین کە لە دەستووردا بۆمان دیاریکراوە، هەرچۆنێک بێت، ئێمە ڕێگە نادەین دەستوور پێشێل بکرێت.
زانیاریی زیاتر: بارزانی هیوای خواست دەستوور جێبەجێ بکرێت، وتی کێشەمان هەیە لەوەی دانناندرێت بە سیستمی فیدراڵیدا. ئێستا کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا ئەوەیە، ئەوان دان بە فیدراڵیزمدا نانێن.
لەلایەکی دیکەوە: بارزانی وتی، "بەداخەوە، خۆشحاڵ نین بەم دۆخە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکنەهێنراوە، هیوادارین لە مانگی نۆ یان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پەرلەمان دووبارە بتوانێت کۆببێتەوە، بۆ دەستپێکردن بە خولی نوێ و پێکهێنانی حکومەت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 9 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
43 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






